هەڵگرتن و هێنانەوەی ژمارەی پەیوەندیەکانی ناو مۆبایل و تابلێتی ئەندرۆید.

.
هەڵگرتن و هێنانەوەی ژمارەی پەیوەندیەکانی ناو مۆبایل و تابلێتی ئەندرۆید.

ژمارەی مۆبایل یەکێکە لە هەرە گرنگترین شتەکانی ناو مۆبایل کە هەمیشە بەکارهێنەر پێویستی پێیان دەبێت و پاراستنی ئەم ژمارانە کارێکی زۆر زۆر گرنگ و پێویستە. لە سیستەمی ئەندرۆید دا ئەم کارە زۆر ئاسانە و لەم بابەتەدا باسی ڕێگە جیاوازەکانی هەڵگرتن و هێنانەوەی ژمارەی تەلەفۆنەکانی ناو مۆبایلی ئەندرۆیدەکانمان دەکەین.

تێبینی ::

ئەم بابەتە بۆ تابلێتیش دەبێت و هەنگاوەکانی هەمان هەنگاون کە لە مۆبایل جێ بەجێ دەکرێن

هەڵگرتنی پەیوەندیەکان ::

ڕێگەی یەکەم ::

لە ڕێگەی مۆبایلەکە خۆیەوە. ئەم ڕێگەیە لە هەموو مۆبایلەکانی سامسۆنگ دا هەیە

١.بەرنامەی Contacts دەکەینەوە

٢. پاشان دەست دەنێین بە دوگمەی لای چەپ دا بۆ کردنەوەی لیستی هەڵبژاردەکان و پاشان هەڵبژاردنی بەشی Import/Export

٣. پاشان لیستێكی نوێمان بۆ دەکرێتەوە کە چەند هەڵبژاردنێکی تیادایە

Import from USB storage = واتە هێنانی پەیوەندیەکان لە ناو میمۆری کارتی ناوەکی

Export to USB Storage = واتە ناردنە دەرەوەی پەیوەندیەکان بۆ میمۆری کارتی ناوەکی

Import rom SIM Card = واتە هێنانی پەیوەندیەکان لە ناو سیمکارت

Export to SIM Card = واتە ناردنە دەرەوەی پەیوەندیەکان بۆ ناو سیمکارت

Share namecard via = واتە بڵاوکردنەوەی پەیوەندیەکان لە ڕێگەی بەرنامە جیاوازەکان وەک بلوتوس بە نمونە

ئێمە لێرەدا دەمانەوێت پەیوەندیەکان هەڵبگرین واتە بینێرینە دەرەوە بۆیە لەم ڕێگەیەدا ٣ هەڵبژاردنمان لەبەردەم دایە کە بریتین لە ناردنە دەرەوە بۆ میمۆری کارتی ناوەکی، یاخود بۆ ناو سیمکارت یاخود ناردنەدەرەوە بۆ کۆمپوتەر یان ئامێری تر ئەویش لە ڕێگەی بلوتوس یاخود بەرنامەی ترەوە.

٤. پاشان لێرەدا بە نمونە بەشی Export to USB Storage هەڵدەبژێرین و پاشان شاشەیەکمان بۆ دەکرێتەوە کە دەڵێت ئایا دەتەوێت پەیوەندیەکان بنێریتە دەرەوە بۆ ناو میمۆری کارت ؟

پاشان ئێمەش OK هەڵدەبژێرین و پرۆسەی ناردنە دەرەوە دەستپێ دەکات

پاشان پەیوەندیەکان هەڵدەگرێت لە ناو میمۆری کارت بە فایلێكی جۆری vcf و بەناوی Contacts واتە ناوی کۆتایی بریتی دەبێت لە Contacts.vcf ،

ئەم فایلە هەڵبگرە لەسەر کۆمپوتەرەکەت لە شوێنێکی باش دا بۆئەوەی کە ئەگەر پەیوەندیەکانی ناو مۆبایلەکەت سڕدرانەوە ، دوایی بتوانیت سود لەم فایلە ببینیت بۆ هێنانەوەی.

٥. بەشی Share naemcard via هەمان شتی بەشی سەرووترە بەڵام ئاسانترە لەبەرئەوەی یەکسەر دەتوانیت بە بلوتوس بۆ کۆمپوتەرەکەی بنێریت و هەروەها ژمارەی ئەو پەیوەندیانەش دیاری بکەیت کە دەتەوێت بیان نێریت بەهەمان شێوەی ڕێگەکەی تر لێرەشدا فایلێک بەناوی Contacts.vcf مان بۆ دەردەچێت و هەڵیدەگرین لە شوێنێکی باشدا بۆ ئەوەی لە کاتی پێویستدا سودی لێ ببینین.

تێبینی ::

١. پێشنیاری ناردنە دەرەوەی تەنها هەندێك لە پەیوەندیە گرنگەکان ( خێزان ، هاوڕێی نزیک) دەکەم بۆ ناو سیمکارت، لەبەرئەوەی ئەگەر پەیوەندیەکان زۆربن ئەوا لەناو سیمکارت دا جێی نابێتەوە

ڕێگەی دووەم ::

لە ڕێگەی بەرنامەوە

دیارە چەندەها بەرنامەی جیاواز هەن کە تایبەتن بە هەڵگرتنی ژمارەی پەیوەندیەکان. لەم بابەتەدا بە نمونە باسی بەرنامەی MCBackup – My Contacts Backup دەکەین ( داگرتنی بەرنامە )

هەنگاوەکان ::

١. دوای دابەزاندنی بەرنامەکە و کردنەوەی شاشەی سەرەکیمان بۆ دەکرێتەوە

٢. پاشان ژمارەی پەیوەندیەکانی ناو مۆبایلەکەمان پێ پیشان دەدات بە نمونە لای من ٥٤٠ ژمارەی پەیوەندی تیادایە

٣. پاشان دەست دەنێین بە دوگمەی BACK UP دا و پرۆسەی هەڵگرتنی ژمارەی پەیوەندیەکان دەستپێ دەکات

٤. پاشان کە تەواو بوو دوو شت ڕوو دەدات، یەکەم فایلێک بەناوی MyBackup.vcf لە ناوی میمۆری ناوەکی دروست دەبێت ، دووەمیش هەر دوای تەواوبوونی باک ئەپ بەشی SEND زیاد دەبێت کە لە ڕێگەیەوە دەتوانیت ڕاستەوخۆ بە بەرنامە جیاوازەکان وەک بلوتوس بە نمونە فایلەکە ( Mybackup.vcf ) بنێریت بۆ ناو کۆمپوتەر و هەڵیبگریت بۆ کاتی پێویست.

ڕێگەی سێیەم ::

ئەم ڕێگەیە لە هەموو مۆبایلەکانی ئەندۆریدا دەتوانرێت سودی لێببینرێت. کە ئەویش بریتیە لە بەکارهێنانی ئەو هەژمارەی گوگڵ کە بەهۆیەوە بەرنامەی گوگڵ پلەی و خزمەتگوزاریەکانی تری ناو مۆبایلەکەمانی پێ دەکەینەوە.

هەنگاوەکان ::

١. بە دوو شێواز دەتوانین ئەم بەشە بکەینەوە

س. Contacts > Accounts

ش. Settings > Accounts

٢. پاشان شاشەیەکمان بۆ دەکرێتەوە کە چەند هەژمارێکی تیادایە ( بەنمونە ئەگەر بەرنامەی سکایپ بەکاربهێنیت ئەوا هەژماری سکایپ پیشان دەدات جگە لە هەژماری گوگڵ ) ئێمە ئەو هەژمارە هەڵدەبژێرین کە تایبەتە بە گوگڵ و بۆخزمەتگوزاریەکان سودی لێدەبینین واتە ئەوە دەکەینەوە کە نوسراوە Google

٣. پاشان شاشەیەکمان بۆ دەکرێتەوە کە چەند هەڵبژاردنێکی تیادایە و لە بەشی سەرەوەدا ناونیشانی ئیمەیڵەکەمانی تیادایە و ئێمەش دەستدەنێین بەو بەشەدا

٤. پاشان شاشەیەکی ترمان بۆ دەکرێتەوە کە هەندێک هەڵبژاردنی تیادایە وەک لەوێنەکەدا دیارە بەشێکی تیادایە بەناوی Sync Contacts واتە هەڵگرتنی پەیوەندیەکانی ناو مۆبایل لەناو هەژماری گوگڵ

٥. پاشان سەح دەدەین لەناو چوارگۆشەکەی بەردەمی

٦. ئینجا لە خوارەوە دەست دەنێین بە دوگمەی Sync now بەمەش پەیوەندیەکانمان هەڵدەگیرێت بۆ ناو هەژماری گوگڵ.

تێبینی ::

ئەم ڕێگەیە لە هەموو ڕێگەکانی تر کاراترە. لەبەر دوو هۆکار.

١. لە کاتی زیادکردنی هەر ژمارەیەکی نوێدا بۆ ناو لیستی پەیوەندیەکانت ئەوا بە ڕاستەوخۆیی ئەم ژمارە نوێیە زیاد دەبێت بۆ ناو هەژمارەکەت لە گوگڵ ( لە کاتی بوونی ئینتەرنێتی مۆبایلدا ) لە کاتێکدا بۆ ڕێگەکانی تر بۆ هەموو ناوێکی نوێ کە زیادی دەکەیت دەبێت دوبارە هەموو پەیوەندیەکان بنێریتە دەرەوە، واتە بەنمونە ئەو فایلی contacts.vcf ی هەفتەی پێشوو کە داتنا، ژمارەی مۆبایلی نوێی تێدا نیە کە ئەمڕۆ زیادت کرد بۆ لیستی پەیوەندیەکانت. بۆ ئەوەی ئەم ژمارە نوێیەش زیاد بکەیت بۆ فایلی contacts.vcf ئەبێت دوبارە پەیوەندیەکان Export بکەیت.

٢. بۆ هێنانەوەی پەیوەندیەکان دوای لەناوچونی تەنها ئەوەندەت لەسەرە کە هەژماری گوگڵ داغڵ بکەیت لە ناو مۆبایلەکەت ئیتر دوای ئەوە هەرچی ژمارەی تەلەفۆن کە پێشتر هەڵتگربوو هەموویان دێنەوە

ڕێگەی چوارەم ::

لە ڕێگەی Google Contacts

ئەم ڕێگەیە تەنها دوای جێ بەجێ کردنی یەکێک لە ٣ ڕێگەکەی سەرەوە سودی لێدەبینرێت ، و ئەگەر پێشتر ڕێگەی ژمارە ٣ ت جێ بەجێ کردووە ئەوا پێویست بەم ڕێگەیە ناکات لەبەرئەوەی پێشتر پەیوەندیەکانت چونەتە ناو هەژماری جیمەیڵەکەت.

هەنگاوەکان ::

١. لینکی جیمەیڵ دەکەینەوە (www.Gmail.com) و هەژماری گوگڵ داغڵ دەکەین ( ئەوەی کە لە ناو مۆبایلی ئەندرۆیدەکەمان دا بەکاری دەهێنین )

٢. پاشان ئەم لینکە دەکەینەوە www.google.com/Contacts

شاشەیەکمان بۆ دەکرێتەوە پاشان بەشی More دەکەینەوە کە هەندێک هەڵبژاردنی تیادایە وەک

Import

Export

Restore Contacts

بۆ هێنانی پەیوەندیەکان ئەوا بەشی Import هەڵدەبژێرین و پاشان ئەو فایلەی لە ڕێگەی ١ یان ڕێگەی ٢ بۆمان دەرچوو و ناردمان بۆ کۆمپوتەر هەڵدەبژێرین ، واتە فایلی Contacts.vcf یان MyBackup.vcf و پاشان فایلەکە بەرز دەکاتەوە بۆ ناو هەژماری گوگڵ و بەمەش توانیمان ژمارەکان هەڵبگرین لە هەژماری گوگڵ.

تێبینی ::

دوای جێ بەجێ کردنی ئەم هەنگاوە و پاشان داغڵ کردنی هەمان هەژماری گوگڵ لە ناو مۆبایلەکەمان و ( بەبونی ئینتەرنێتی ناو مۆبایل ) ئەوا هەرچی ژمارەی تەلەفۆن کە Import مان کرد بۆ ناو google/contacts دەچێتە ناو مۆبایلەکەمانەوە. بەڵام ئەگەر ڕێگەی ژمارە ٣ مان جێبەجێ کردبێت ئەوا خۆی بە ڕاستەوخۆیی تیایدا دەبێت واتە پێویست بەم هەنگاوە ناکات.

هێنانەوە ::

لەکاتی جێ بەجێکردنی هەنگاوەکانی سەرەوەدا و لەکاتی لەناوچون یان سڕانەوەی ژمارەی پەیوەندیەکانی ناو مۆبایلەکەمان ئەوا دەتوانین سود لەم ڕێگانەی خوارەوە ببینین بۆ هێنانەوەی ژمارەی پەیوەندیەکان ::

ڕێگەی یەکەم ::

لە ناو مۆبایلەکە خۆیەوە ::

لە ڕێگەی مۆبایلەکە خۆیەوە. بە دوو ڕێگە

١. فایلی پەیوەندیەکان کە پێشتر لە ناو کۆمپوتەر و لە ڕێگەی ١، ٢ دا هەڵمانگرت دەنێرین بۆ ناو میمۆری کارتی مۆبایلەکە و پاشان لە ناو مۆبایلەکەدا دەچینە ناو بەشی میمۆری کارت و دەست دەنێین بە فایلی پەیوەندیەکاندا ئەوەی بە .vcf کۆتایی هاتووە ، واتە Contacts.vcf یان Mybackup.vcf یان هەرناوێکی تری هەبێت و پاشان ژمارەی تەلەفۆنەکان بە خۆکاری دەچنە ناو مۆبایلەکەوە و زیاد دەبن بۆ ناو بەرنامەی Contacts

یان بە ڕێگەی دووەم ئەویش بەم هەنگاوانی خوارەوە ( لەسەر مۆبایلەکانی سامسۆنگ تاقیکراونەتەوە ) ::

١. فایلی پەیوەندیەکان کە پێشتر لە ناو کۆمپوتەر و لە ڕێگەی ١، ٢ دا هەڵمانگرت دەنێرین بۆ ناو میمۆری کارتی مۆبایلەکە و پاشان بەرنامەی Contacts دەکەینەوە

٢. پاشان دەست دەنێین بە دوگمەی لای چەپ دا بۆ کردنەوەی لیستی هەڵبژاردەکان و هەڵبژاردنی بەشی Import/Export

٣. پاشان لیستێكی نوێمان بۆ دەکرێتەوە کە چەند هەڵبژاردنێکی تیادایە

Import from USB storage = واتە هێنانی پەیوەندیەکان لە ناو میمۆری کارتی ناوەکی

Export to USB Storage = واتە ناردنە دەرەوەی پەیوەندیەکان بۆ میمۆری کارتی ناوەکی

Import rom SIM Card = واتە هێنانی پەیوەندیەکان لە ناو سیمکارت

Export to SIM Card = واتە ناردنە دەرەوەی پەیوەندیەکان بۆ ناو سیمکارت

Share namecard via = واتە بڵاوکردنەوەی پەیوەندیەکان لە ڕێگەی بەرنامە جیاوازەکان وەک بلوتوس بە نمونە

٤. دەتوانین بە دوو شێوە پەیوەندیەکان بهێنینەوە

٥. یان لە سیمکارتەوە Import from SIM Card ئەمە کاتێک دەبێت کە پێشتر هەموو پەیوەندیەکانمان لە ناو سیمکارتدا هەڵگرتبێت کە پێشتر ئاماژەم پێدا کە شتێکی زۆر باش نیە بەتایبەتی ئەگەر ژمارەی پەیوەندیەکان زۆر بن

٦. یان لە ڕێگەی میمۆری ناوەکی Import From USB Storage پاشان کە ئەم بەشەمان هەڵبژارد ئیتر پەیوەندیەکان زیاد دەبن و دێنەوە ناو Contacts و کەمێکی پێ دەچێت کە بەپێی زۆریی ژمارەی پەیوەندیەکان دەگۆڕێت

ڕێگەی دووەم ::

ئەم ڕێگەیە لە کاتێکدا سودی لێدەبینرێت کە پێشتر ژمارەی پەیوەندیەکانمان لە ناو هەژماری گوگڵ هەڵگرتبێت وەک لە ڕێگەی ٣،٤ لە بەشی ” هەڵگرتن ” دا باسکرا.

هەنگاوەکان ::

تەنها بەشی Accounts دەکەینەوە

Contacts > Accounts پاشان بەشی Add Account زیاد دەکەین و ئەو ئیمەیڵە داغڵ دەکەین کە بۆ چونە ناو گوگل پلەی و خزمەتگوزاریەکانی تری گوگڵ پێشتر سودمان لێدەبینی و پاشان دوای ئەوە ڕاستەوخۆ ژمارەی پەیوەندیەکان کە لە ناو هەژماری گوگڵدا پاشەکەوتکرابوون بە سەرکەوتوویی دێنەوە ناو مۆبایلەکە و بەشی Contacts.

هەندێک بەکارهێنانی تری بەسوود

– لە ناو Google.com/Contacts دا دەتوانین ژمارەی پەیوەندیەکان دوبارە دەربکەین کە بەدوو جۆری جیاواز دەبێت جۆری CVS و جۆری vCard جۆری دووەمیان باشترە. دوای export کردن بە هەمان شێوەی مۆبایل فایلێکمان بۆ داونلۆد دەبێت بەناوی contacts.vcf

– دەتوانین لە Google.com/Contacts دا پەیوەندیە سڕدراوەکان بهێنینەوە، بەمەرجێک پێشتر ژمارەی پەیوەندیەکان هەر لەوێدا بووبن.

هەنگاوەکان

بۆ ئەم مەبەستەش دەچینە سەر بەشی More و پاشان بەشی Restore Contacts هەڵدەبژێرین و پاشان شاشەیەکمان بۆ دەکرێتەوە کە چەند هەڵبژاردنێکی تیادایە وەک هێنانەوەی پەیوەندیەکانی ١٠ خولەک لەمەوبەر ، یەک کاتژمێر، دوێنێ، هەفتەیەک لەمەوبەر، یان بەروارێک کە خۆت داغڵی دەکەیت.

دوای دیاری کردنی کاتی دیاری کراو کلیک دەکەین لەسەر دوگمەی Restore و ژمارەی پەیوەندیە سڕدراوەکانی پێشووتر دەهێنێتەوە بۆمان.

– ئەتوانین هەر لە هەمان بەشدا ژمارەی پەیوەندی زیاد بکەین ئەویش بە کلیک کردن لە بەشی New Contact و پاشان لەوێدا هەروەک لە ناو مۆبایل دەتوانین ژمارەی تەلەفۆن ، مۆبایل ، ناونیشان زیاد بکەین ، دوایش بە ڕاستەوخۆیی زیاد دەبێت بۆ بەشی Contacts ی ناو مۆبایلەکان بەمەرجێک لەناو مۆبایل و لە بەشی Accounts دا سەح درابێت لە بەشی Sync Contacts وەک لە ڕێگەی ژمارە ٣ دا باسم کرد.

– هەر لەم بەشەدا دەتوانین ئەو ژمارە و ناوانەی کە دوبارەن بەیەکەوە تێکەڵیان بکەین و بەمەش ڕزگارمان دەبێت لە ژمارەی پەیوەندیە دوبارەبووەکان .

www.androidkurd.com زۆر سوباس بۆ 

تێبینی ::

کاتی ئامادەکردنی بابەت :: ٤ کاتژمێر

 .

هیوادرم سودی هه‌بێ بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست

.

.


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!