نوێژەکانتان

.

نوێژەکانتان نوێژەکانتان

بسم الله الرحمان الرحیم (انما الاعمال بالنیات) داواکارم لە خوای گەورە کە ئیخلاصمان پێ ببەخشێت و بەدوور بین لە ڕیا ئەم نامەیە بۆ هەموو ئەو کەسانەیە کە تا ئێستا سەریان بۆ ئەو خوایە مەزنە نەوی نەکردووە و کیبر و خۆ بەگەورەزانینی وای لێ کردووە کە ڕوو وەربگێڕێت لە پەیامە پیرۆزەکەی “الله” و بەرەو گومڕایی بکەوێتە ڕێ….

.

ئەی گەنج !! ئەی ئەو کەسەی خۆت بە توانا دەزانیت و پێشبرکێ دەکەیت لە هەڵگرتنی قورسایی و لە ڕاکردنی چەند هەزار مەتری ،نوێژ چەندێكە؟ ٥٠ کیلۆ قورساییە؟ ٢٠٠٠ مەتر ڕاکردنە؟ کام لەوانەیە؟؟؟؟

ئایا وەڵامەکەت ئەوەیە کە هیچیان نییە؟ ئەی باشە چییە؟ ،ئەگەر زۆری بوێت ٥ دەقەیە و چەند جوڵەیەکی ئاسانە ،بەڵام پاداشتێکی زۆری هەیە…… دەی بەخۆتدا بچۆرەوە ،شەرم بکە شەرم!!!

ئێستا چەندەها مرۆڤی بەساڵا چوو هەیە کە بە گۆچانەکەیەوە بەرەو مزگەوت دەڕوات… ،ئەی تۆ چی؟؟؟

خوای گەورە دەفەرموێت: – إِنَّ الصَّلَاةَ كَانَتْ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ كِتَابًا مَوْقُوتًا

به‌ڕاستی نوێژ له‌سه‌ر ئیمانداران فه‌رزه له‌کاتی دیاریکراودا ده‌بێ ئه‌نجام بدرێت

دەی هەستە !!! دەی هەستە پێش ئەوەی ملك الموت یەخەت بگرێت نوێژێکی پاك و جوان بکە بۆ خوای خۆت….

بەڵام بۆستە با خاڵێکی گرنگت بیر بهێنمەوە…!!

خوای گەورە دەفەرمووێت: إِلاَّ الْمُصَلِّينَ الَّذِينَ هُمْ عَلَى صَلاتِهِمْ دَائِمُونَ واتە: ته‌نها ئه‌و نوێژکه‌رانه نه‌بێت… ئه‌وانه‌ی که له‌سه‌ر نوێژه‌کانیان به‌رده‌وامن.

بۆیە پێت دەڵێم کە نوێژەکەت کرد با دوا نوێژت نەبێت بەڵکو تا ئەو کاتەی دەمریت بەردەوامبە لە نوێژکردن و سوجدە بردن بۆ رب العالمین ، بە پێی خۆت بچۆ بۆ مزگەوت تا لەسەر شانی خاڵکی نەبراوی…

.

ئامادەکردنی: śĥăβăź

.

له‌ دوعای خێر بێ به‌شمان مه‌كه‌ن 

تکایە بڵاوی بکەنەوە….

.

.


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!