(تکایە پێش ئەوەی بمریت ئەم بابەتە بخوێنەرەوە)

.

(تکایە پێش ئەوەی بمریت ئەم بابەتە بخوێنەرەوە)

بسم الله الرحمن الرحیم برا و خوشک م ئەی ئەو کەسەی کە شەیتانی دەرچوو لە ڕەحمەتی خوا گوێیەکانتی پڕ کردۆتەوە و چاوەکانتی داخستووە بەرامبەر حەق!! پێت دەڵێم لەخوا بترسە بیر لەدوێنێ بکەرەوە بیر لە ماوەیەك لەمەوپێش بکەرەوە چەند کەس هەبوون لەتۆ جوانتر؟ لەتۆ ئازاتر؟

لەتۆ ئاواتی زیاتر بوو؟ ئێستا لە ژێر ئەو خاکەدایە!!! دە وەرە تۆ پێش ئەوەی بکرێیتە ژێر ئەو خاکەوە کە ئێستا بە ناز و فیزەوە بەسەریدا دەڕۆی بگەڕێوە بۆ لای خوا

.. وەرە بزانە تۆ بۆچی دروست کراوی….

.

خوای گەورە دەفەرموێت:

{وما خلقت الجن والانس الا لیعبدون}سورة (ص-٥٦) واتە : – من پەری و ئادەمیزادم دروست نەکردووە تەنها بۆ پەرستنی خۆم نەبێت.

ئایا تۆ دەڵێیت من بڕوام هەیە بەڵام نوێژ ناکەم،بەڵام بەڕۆژوو نابم، بەڵام بەردەوامم لە تاوان، بەڵام تاوانی زۆرم کردووە ، تازە خوای گەورە لێم خۆش نابێت…. نەخێر من پێت دەڵێم ئیماندار نابێت لە ڕەحمەتی خوای گەورە بێ ئومێد بێت وەك چۆن

خوای گەورە دەفەرموێت:{ قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنفُسِهِمْ لا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ (٥٤)وَأَنِيبُوا إِلَى رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لا تُنصَرُونَ}سورة (الزمر-٥٣-٥٤)

واتە: ( 53 )ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: خوا ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی به‌نده‌کانم.. ئه‌وانه‌ی که خۆتان گوناهبار کردووه و هه‌ڵه‌تان زۆره‌، نائومێد مه‌بن له ڕه‌حمه‌تی خوا، چونکه به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر ئێوه ته‌وبه‌ی ڕاست و دروست بکه‌ن، خوا له‌هه‌موو گوناهو هه‌ڵه‌کانتان خۆش ده‌بێت، چونکه بێگومان ئه‌و خوایه زۆر لێخۆشبوو لێبورده‌یه و زۆر به سۆزو میهره‌بانیشه‌. ( 54 )هه‌وڵ بده‌ن هه‌میشه و به‌رده‌وام دڵتان لای خوابێت و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارتان و ته‌سلیمی ئه‌وبن، پێش ئه‌وه‌ی که سزای خوا یه‌خه‌تان بگرێت له‌وه‌ودواش سه‌رکه‌توو نابن که‌س نابێت به‌رگریتان لێ بکات.

.

برا و خوشکم ئەوەتا خوای گەورە خۆی دەفەرموێت کە بێ ئومێد نەبیت کەواتە بەسە پشت لە شەیاتنی نەفرین کراو بکە و وەرە بەرەو صراط المستقیم ،بەخوا خوشك و براکەم ئێمە زۆر بێ تواناین بەرگەی ئەو جەهەنمە ناکەین کە ٧٠ هەزار زنجیری هەیە و هەر زنجیرێك ٧٠ هەزار مەلائیکەت ڕای دەکێشێت،دەی شتێك ئامادە بکە بۆ ئەم چاڵە کە بە تەنیا دەچیتە ناوی…

.

.

له‌ دوعای خێر بێ به‌شمان مه‌كه‌ن 

تکایە بڵاوی بکەنەوە….

.

.


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!