بەم جۆرە لەکۆمپیوتەرەوە ئینستاگرام بەکاربھێنە

سەرباری ئەو رکابەرییانەی کەتوشی تۆری ئینستاگرام دەبێتەوە بەڵام تائێستا نەیتوانیوە پشتیوانی بەکارھێنانی تۆڕەکە ببێتەوە لەسەر کۆمپیوتەر.
بەڵام دەتوانیت بەم فێڵە ئنستاگرام لەکۆمپیوتەرەوە بکەیتەوە.
١. ئیکسپلورەری گوگڵ کرۆم دابەزێنە
٢. لەرێی گوگڵ کرۆمەوە (Chrome) ەوە ئەکاونتەکەی خۆت بکەرەوە.
٣. کلیکی کۆنترۆڵ و شیفت و ئای بکە ( بۆ بەکارھێنەرانی ویندۆز) یان (سی ئێم دی و ئەڵت و ئای) بۆ بەکارھێنەرانی ماک.
٤. برۆتایبەتمەندیی مۆبایل ئەکتیڤ بکە لەرێی (کۆنترۆڵ و شیفت و ئێم)ەوە
٥. ئایکۆنی کامێرا دەردەکەوێت
٦. کلیکی بکە و چ فۆتۆیەکت دەوێ ھەڵی بژێرە لەکۆمپیوتەرەکەتەوە.
٧. دواتر کلیکی Next بکە و
٨. پاشانShare ی بکە.

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!