مۆبایلێكی نوێی ئایفۆن بەڕەنگی سور كەوتە بازاڕەوە

مۆبایلێكی نوێی ئایفۆن بەڕەنگی سور كەوتە بازاڕەوە
کۆمپانیای ئەپڵی ئەمەریکی مۆبایلێکی نوێی ئایفۆن 7بە ڕەنگی سور دەخاتە بازاڕەوە.
مۆبایلە نوێیەکە رەنگی سورە و بڕیار وایە هەینی داهاتوو لە هەموو جیهاندا بکەوێتە بەردەست کڕیارانەوە.
بۆ یەکەمجارە کۆمپانیای ئەپڵ مۆبایلی ئایفۆنی لەم جۆرە دەربکات کە رەنگی سوور سەرەکی بێت تێیدا، جیاواز لە مۆبایلەکانی تری کە تەنها بەرگەکەی سووربوو. ئەم ئایفۆنە نوێیە ژمارەیەکی دیاریکراوی لێدروستکراوە و ئامانج لێی پاڵپشتیکردنی رێکخراوە خێرخوازییەکانی رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی ئایدزە.
کۆمپانیای ئەپڵ پێشتر لەمانگی کانوونی یەکەمی 2016دا نیازی دەرکردنی رەنگێکی نوێی راگەیاندبوو بۆ ئایفۆنی 7، کە رەنگە نوێیەکەش بریتی بووە لەڕەنگی سوور.
ئەم جۆرە ئایفۆنە نوێیەش ڕۆژی هەینی داهاتوو دەکەوێتە بازاڕەوە، کە بە دوو قەبارەی جۆری 128 و 256 گێگا بایت دەبێت، بەنرخێک کە لە 749 دۆلارەوە دەستپێدەکات بۆ هەریەک لەئامێرەکانی ئایفۆنی 7 و ئایفۆن7 پڵەس

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!