مۆبایلێکی تازەی ھواوی لە بازارەکانی کوردستان Huawei

مۆبایلێکی تازەی ھواوی لە بازارەکانی کوردستان
کۆمپانیاکانی مۆبایل لەجیھاندا لە کێبڕکێدان بۆ بەکارھێنانی دەبل کامیرای دواوە ، لەساڵی رابردووش ململانێکە لە لوتکە بوو ، بەڵام ھواوی سەرکەوتوو بوو لەبەکارھێنانی تەکنەلۆژیای دەبل کامیرا لەزیاتر لەدوو نەوەی رابردووی ئامێرەکانی ،

لەوکاتەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان رۆڵیان ھەبوو لەبەھێزکردنی پێگەی وێنەگرتنی فۆتۆگرافی لەنێو مۆبایلەکاندا ، بەشێک لەکۆمپانیاکان بەرەو بەبازارکردنی یەکەکانی کامیرای دەرەکی بوون بۆئەوەی وێنەکان بەکوالیتی بەرز بەدیار کەوێت ئەوەش بووە ھۆی زیادبوون لەکێش ولەقەبارەدا ،

بەڵام ھواوی درکی بە پارێزگاریکردن لەخاسیەتەکانی مۆبایل کردبوو بۆیە تەکنەلۆژیای دەبل کامیرای دواوەی بەکارھێنا کەبووە ھۆی ئەوەی پارێزگاری لە تایبەمەندی ئامێرەکانی بکات و لەھەمان کاتدا توانای وێنەگرتنی یەکجار بەرزە .

بەمەبەستی بەدیھێنانی باشترین کوالیتی لەبواری وێنەگرتندا ، ھواوی گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای لایکا واژوو کرد کە پێشەنگە لەبواری وێنەگرتندا لەماوەی ١٠٠ ساڵی رابردوودا ، ھەماھەنگی نێوان ھەردوولا بووە ھۆکاری پەرەپێدانی ئامێری مۆبایلی دەبل کامیرا ، سیستەمی دەبل کامیرا لەلایەن ھواوی و لایکا لە سێ نەوەی رابردوو جێبەجێکرا و بایەخێکی زۆری لەلایەن بەکارھێنەرانەوە پێدرا .

ھواوی لە رێگای خستنە بازاڕی بەرھەمی تازەی خۆی لەم نزیکانەدا بەناوی مۆبایلی ( میت ١٠ ) وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە چۆن دەکرێت پەرە بە بەتەکنەلۆژیای دەبل کامیرا بدرێت ؟ ھواوی لەم ئامێرەدا پارێزگاری لەسەر ھەمان ستایل کردووە سەڕەرای بەکارھێنانی تەکنەلۆژیای دەبل کامیرا لە مۆبایلی میت ١٠ ،

لۆگۆی لایکا لە نێوان دوو زوومە ستونیەکە بەدیاردەکەوێت ، لەگەڵ دەبل فلاشی LCD لەلای چەپ ، یەکەی جەختکراوە بەلێزەر لەلای راست ، مۆبایلی میت ١٠ دەبل زوومی دواوە لەخۆ دەگرێت بە کوالیتی ٢٠ میگابیکسل لەگەڵ زوومی دوانەی F١.٧ لەگەڵ توانای گەورەکردنی وێنەکان ، ھەروەھا میت ١٠ ترانزۆستەرێکی تێدایە بەپاڵپشتی تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد کەتوانای وێنەگرتن بەرزدەکاتەوە .

تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد جێگای بایەخی بەکارھێنەرانی مۆبایل و کۆمپانیاکانە بۆیە ھواوی پلانی ستراتیژی داڕشت لەساڵی ٢٠١٦ بۆ پەرەپێدانی ئەم لایەنە و ھەوڵدەدات لەسەرجەم ئامێرەکانی بەکاری بھێنێت.
جێگای باسە ھواوی گرتەیەکی ڤیدیۆیی دەربارەی ئەپلیکەیشنی (کۆپی مۆبایل) لەمالپەری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵاتیەکان بڵاوکردۆتەوە


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!