سامسۆنگ مۆبایلێکی جیاواز درووست دەکات

Screen-Shot-2015-07-20-at-10.20.21-AM

کۆمپانیای سامسۆنگی کۆری مۆبایلێکی جیاواز درووست دەکات و ئەویش گالاکسی ئێس ٦ ئێج پڵەسە و لەپێشتردا ھیچ کات قەبارەی پڵەسی مۆبایلەکانی درووست نەکردووە.

 

ئەو مۆبایلە نوێیەی سامسۆنگ خاوەنی شاشەیەکە بەقەبارەی ٥.٧ ئینچ و چەمانەوەیەکی زیاتر دەبینرێت تیایدا بەراورد بە گالاکسی نۆت ٥ و بۆ ھەردوو لای چەماوەتەوە، ھەروەھا پرۆسێسەرەکەشی لە جۆری ٨ کۆری ئێکسنۆس دەبێت و لەلایەن سامسۆنگ خۆیەوە درووستکراوە.

 

ھاوکات وا پێشبینی دەکرێت ئەو مۆبایلە نوێیە لە ھەمان نمایش یان نزیک لە نمایشی گالاکسی نۆت ٥ بڵاوبکرێتەوە و قسەی لەسەربکرێت، وابڕیاریشە نۆت ٥ لە مانگی ھەشتی ئەمساڵدا بخرێتە بەر دیدەی بەکارھێنەران و ھەندێک سەرچاوەش پێیان وایە لە پێش نۆت ٥ و لە ١٢ی ھەشتدا نمایش دەکرێت.
…………
snnc.coسه‌رچاوه‌:

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!