تايبەتمەندييەکی نوێ لە ڤايبەری سەر کۆمپيوتەرەوە

بەرنامەی ڤايبەر يەکێکە لە بەرنامە سەرکەوتووەکانی بواری پەيوەندی کردن، کە بەکارهێنەر لە رێگەی بوونی هێڵی ئينتەرنێتەوە دەتوانێت چات و پەيوەندی دەنگی و ڤيديۆیی بێ بەرانبەری پێ ئەنجام بدات لەگەڵ بەکارهێنانی تايبەتمەندييەکانی.
لە رێگەی پەڕەی فەرمی خۆشيانەوە لە تۆڕە کۆمەڵايەتييەکان ڤايبەر کە لەلايەن کۆمپانيای راکوتينی ژاپۆنييەوە گەشەی پێدەدرێت، زيادکردنی تايبەتمەندييەکيان لە بەرنامەکەيان بۆ سيستمی کارپێخەری ويندۆس لەسەر کۆمپيوتەر راگەياند کە بە نوێکردنەوە دەتوانرێت بەردەست ببێت بۆ بەکارهێنان.
لەم نوێکردنەوەدا لەسەر کۆمپيوتەر و ويدنۆس بەکارهێنەر دەتوانێت ئەو کەسەی دەيەوێت بيخاتە ليستی دڵخوازانەوە واتە ''Favorites''، کە ئەم تايبەتمەندييەش لەسەر زۆربەی ئاپە کۆمەڵايەتييەکانی وەک فەيسبوک و مەسنجەردا بوونی هەيە، سودەکەی ئەوەيە کات بۆ بەکارهێنەر دەگەڕێنێتەوەو ئەو کەسانەی لای مەبەستە دەتوانێت لەو ليستەدا زيادی بکات.
لەم ڤێرژنەشدا کۆمەڵێک هەڵەی بچوکی ڤايبەر چارەسەرکراون و گەشەی زياتر بە لايەنی ئاسايش و پاراستنی دراوە، لە رێگەی بازاڕەکانەوە بەکارهێنەرانی ويندۆس دەتوانن ڤايبەر نوێبکەنەوە يان راستەوخۆ سەردانی سايتی ڤايبەر بکەن و لەوێوە کۆتا ڤێرژنی دابگرن.
تايبەتمەندييەکە:

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!