خەتەکەت بکە بە وایەرلێس بێ بەرنامە

دەتوانیت بەم ڕێگەیە هەرخەتێکی ئینتەرنێتت هەبێت بیکەیت بە وایەرلێس بەڵام پێویستە کۆمپیوتەرەکەت وایەرلێسی هەبێت و پێناسە(تەعریف)کەی دابەزیبێت.

هەنگاوەکان :
بچۆرە Control Panel پاشان بۆ Network and Sharing Center (Control PanelAll Control Panel ItemsNetwork and Sharing Center)

پاشان کلیك لە Cgange adapter settings بکە و ئەو خەتەی پێوەی ڕەپتیت کلیکی ڕاستی لێبکەو بچۆرە properties
پاشان بڕۆ sharing و allow other network users to… چالاك بکە هەروەها wifi هەڵبژێرە لە Home networking connection و OK بکە.

netsh

دواتر کلیکی ڕاست لە ستارت بکە و بچۆرە Command Prompt(admin) ئەم دێڕەی تیا دابنێ لە ڕێگای لەبەرگرتنەوە و دانانەوە(Copy >Paste)
netsh wlan set hostednetwork mode=allow ssid=Lollipop key=12345678
ناوی وایەرلێسەکەت بریتیە لە Lollipop دەتوانیت بیگۆڕیت.
وشەی نهێنیەکەی بریتیە لە 12345678دەتوانیت بیگۆڕیت.

netsh-2

ئەم هەنگاوانەی سەرەوە تەنها یەك جار پێویستە بیکەیت دوای ئەوانە بۆ چالاك کردن و وەستانی وایەرلێس ئەم هەنگاوانە بکە.
هەر لە Command Prompt ئەم دێڕانە بەکاربێنە
بۆ ئیشپێکردنی وایەرلێس : netsh wlan start hostednetwork
بۆ وەستاندنی وایەرلێس : netsh wlan stop hostednetwork

netsh-3

بەهیوای سوود بینین.

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!