باشترین رێگا بۆ تۆمارکردنی دەنگی پەیوەندییەکانت

ئەپڵیکەیشنی تۆمارکردنی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان لەGoogle Play زۆر جار پێویستی بەRoot کردن و فۆرماتی
مۆبایلەکەت ھەیە لەسەرەتاوە بۆ پشتیوانی تۆمارکردنی پەیوەندییەکان بەڵام ئەپڵیکەیشنێکی نوێ دەرکەوتوە کەپێویستی بەوە
نابێت و بەئاسانی کاردەکات. ئەویش ئەپڵیکەیشنی Drupe ە کەبۆ مۆبایلەکانی سستمی ئەندرۆیدە و چەندین تایبەتمەندیی
ھەیە و لەرێگەیەوە لایەنی پەیوەندیکار دیاری دەکات و پەیوەندیی تەلەفۆنی و کورتە نامەش دەنێرێت و ئەمڕۆش تایبەتمەندیی
تۆمارکردنی دەنگی پەیوەندییەکان بەردەست دەکات. ئەمەش تایبەتمەندییەکی زۆر سادەیە و لەنێو ئەپڵیکەیشنەکەدا و لەرێی
بڵندگۆکەوە کۆنترۆڵ دەکرێت و دواتریش دەتوانی بەئاسانی بەسەر پەیوەندییە تۆمارکراوەکانیشدا بچیتەوە بەبێ ھیچ گرفتێک.
بۆ دابه‌زاندنی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ كلیك له‌ ناوه‌كه‌ی بكه‌ Download DRUPE 
 ........
e033db7c91779e103eb4d166b19f88ee

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!