كێ‌ كامێرای داهێنا ؟؟

لەمێژووی كۆن و نوێ‌ تاكو ئێستا گوێ‌ بیستی زۆر ناوبووین كە بەداهێنەری كامێرا ئەژمار كراون، بەڵام بەپێی زانیارییەكان (هەیسەمی كوڕی موسلیم) یەكەم كەسێك بووە كە شێوەیەك لەئامێری وێنەگرتنی داهێناوە.
لەسەدەی پێنجەمی میلادی كەسێكی چینی بەناوی (مۆ تی) جۆرێك لەدانەوەی وێنەی داهێنابوو، بەڵام دوای ئەو (هەیسەمی كوڕی موسلیم) شێوەی تەنێكی داهێنابوو كە نزیك بوو لەئامێری كامێرا.
دواتر نزیك لەشۆڕشی تەكنەلۆجیا كەسێك بەناوی (جۆهان شۆڵز) لەساڵی (1727) شێوەیەكی لەوێنەگرتنی داهێنا، بەڵام كاتێك رووناكی بەردەكەوت شێوەی وێنەكە دەگۆڕا.
دوای ئەوە لەساڵی (1836) كەسێك بەناوی (لویس جاكی) ئامێرێكی دروستكرد كە شێوەیەكی سەرەتایی هەبوو لەوێنەگرتن و لەكامێرای ئێستا دەچوو، بۆ ساڵی (1885) كەسێكی تر بەناوی (جۆرج ئێستمان) ئامێری تۆماركردنی وێنەی داهێنا.
بەم پێیەش خاوەنی بیرۆكەی رووناكییەكە كەسێكی چینی بووەو خاوەنی بیرۆكەی ئامێرەكە موسڵمانێك بووەو پێشخستن و گەشەپێدانیشی كەسێكی خۆرئاوایی بووە.


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!