بۆ ئەوانەی شامپۆ بەكاردێنن

8e726afb82803208b63920d0d8585aa8_XL

چەورە گلاندەكانی پێست ماددەیەكی چەور بە ناوی (سیبەم) دەردەدەنە سەر پێست كە پێست و قژ شێدار دەكات و رێگە لە ئاو دەگرێت، بەبێ ئەم ماددە چەورە، پێست وشك دەبێت و بەردەوام تفر فڕێدەدات، پاشان خانە زیندووەكانی ژێرەوەی رووبەڕووی كاریگەرییە دەرەكییە نێگەتیڤەكان دەبنەوە.
دواخستنی شووشتنی قژ دەبێتە هۆی كۆبوونەوەی چەوری لەسەر پێستی سەرو قژدا، ئەمەش بە گشتی پەسەند ناكرێت و چەندین گرفتی پێستی لێدەكەوێتەوە بەتایبەتی زیپكەو هەوكردن و خورشت.
وەرگرتنی گەرماو شوشتنی قژ بە سابوون یان شامپۆ چەورییە سروشتییەكەی پێستی سەر لادەبات، ئینجا پاش ماوەیەك چەورە گلاندەكان پێست و قژ چەور دەكەنەوە، ئەگەر زوو زوو شامپۆ بەكاربهێندرێت ئەوا پێویست بە بەكارهێنانی ماددەیەكی شێداركەرەوە دەكات.
گەلێك سەرچاوە ئاماژە بەوە دەكەن كە شووتنی پێستی سەرو قژ بە شامپۆ تا رادەیەك بۆتە ئارەزووی كەسی، هەتا لە نێو پسپۆرانی پێستیشدا مشتومڕی زۆر هەیە سەبارەت بە سوودەكانی شامپۆ و جارەكانی شووشتن بە شامپۆ، هەندێكیان پێیان باش نییە كە زوو زوو سەر بە شامپۆ بشۆرێت، هەندێكی تر دەڵێن كە شووشتن بە شامپۆ پێویستە بۆ رێگرتن لە كۆبوونەوەی چەوری پێست و داخستنی كونەكانی پێست و رەگی قژ و پەیدابوونی زیپكە.

 

 

 

 


بۆ ئەوانەی شامپۆ بەكاردێنن

بۆ ئەوانەی شامپۆ بەكاردێنن

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!