ئاگاداریه‌كی گرینگ بۆ به‌كارهێنه‌رانی ڤایبه‌ر

ئاگاداری بۆ هەموو هاوڕێیانی بەرێزم.. تكایە هەمووتان ئەمە بڵاو بكەنەوە بۆ ئەو بەرێزانەی كە تا ئێستا نازانن ..

وەك لای بەرێزتان مەعلومە كە هەندێ كەسی بێ ئیش و نەفس نزم هەلدەستن ژمارەیەك هەر لە خۆیانەوە خەزن دەكەن بۆ ئەوەی بزانن ڤایبەرەكەیان چ رسمێكی لەسەرە و وە ئایا كچە یان نا بێ گومان دەتوانی وێنەكەت بەكار بهێنن بۆ كاری نەشیاو ئیتر بۆ ئەوەی ئەو كەسانەی كە نایناسی نەتوانن وێنەكەت بەكاربهێنن و بیبەن ئەوا ئەم 4 هەنگاوە جێ بەجێ بكەن بە تایبەت خوشكانی بەرێز …

تـێـبــیـنـی پێوسته‌ ئه‌پی ڤایبه‌ره‌كه‌تان كۆتا (وه‌شان-ڤێرشن) بێت

فه‌رموون لێره‌وه‌ كۆتا وه‌شان داگرن 

بۆ ئه‌ندرۆید

بۆ ئایفۆن و ئایپاد

  هەنگاوی یەكەم  

برۆ لای خوارەوەی دەستە راست هەروەك لە وێنەكە ئاماژەی پێ كراوە 


  هەنگاوی دووەم   // بڕۆ سێتینگ ( Setting) 


 هەنگاوی سێ یەم  //  برۆ پریڤێسی ( privacy )  


هەنگاوی چوارەم

برۆ سەر شۆ و یۆر فۆتۆ ( Show your photo ) نیشانەی ڕاستی لێ لابه‌ واتە بازنە بچووكە نابێ ئاكتیڤ بێ چونكە ئەگەر وا بكەی وێنەكەت لای ئەو كەسانە نیشان ئەدا كە نایانناسی بۆیه‌ پێوسته‌ لای به‌ی.. فەرموو سەیری وێنەكان بكەن و وەكو وینەكە بكەن .

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!