چەند زانیاریەکی گووگڵ کە تاکو ئێستا نەتزانیەوە

چەند زانیاریەکی گووگڵ کە تاکو ئێستا نەتزانیەوە
سڵاو دڵەکانم
 

سایتی گوگڵ ته‌نها سایتێك نییه‌ بۆ گه‌ڕان به‌دوای سه‌رچاوه‌دا، به‌ڵكو چه‌ندین فێڵی نهێنی تێدایه‌ كه‌ تاوه‌كو ئێستا زۆربه‌مان نه‌مانزانیوه‌:

1. یاری ئه‌تاری:

گه‌ر گوگڵدا بنووسیت (Atari breakout) پاشان كلیك له‌سه‌ر به‌شی images بكه‌یت ئه‌وا ده‌توانیت یاری ئه‌تاری بكه‌یت!

2. سوڕانه‌وه‌ی شاشه‌:

گه‌ر له‌ گووگڵدا بنووسیت “Do a barrel roll” ئه‌وا شاشه‌كه‌ت ده‌ستده‌كات به‌ سوڕانه‌وه‌!

3. گووگڵی ژێر ئاو:

له‌ گووگڵدا بنووسه‌ underwater google پاشان كلیك له‌سه‌ر یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده‌ بكه‌، ده‌بینیت گوگڵ نوقمی ئاو ده‌بێت!

4. گیتاری گوگڵ:

له‌ به‌شی گه‌ڕانی گوگڵدا بنووسه‌ Google guitar پاشان كلیك له‌سه‌ر یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده‌ بكه‌ و ده‌بینیت گوگڵ ده‌بێته‌ گیتار! ده‌توانیت گیتار بژه‌نیت و بۆ ماوه‌ی 30 چركه‌ش تۆماری بكه‌یت

5. گوگڵ له‌ سه‌ره‌تادا چۆن بووه‌؟

گه‌ر ده‌ته‌وێت بزانیت سایته‌كه‌ له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیدا چۆن بووه‌، ئه‌وا له‌ گووگڵدا بنووسه‌ Google terminal”” پاشان كلیك له‌سه‌ر یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده‌ بكه‌

6. ئاوێنه‌ی گوگڵ

گه‌ر به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ووشه‌ی google بنووسیت، واته‌ گه‌ر بنووسیت elgoog، ئه‌وا گوگڵ پێچه‌وانه‌ ده‌بێته‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ ئاوێنه‌دا ته‌ماشای بكه‌یت!

7. هێزی ڕاكێشانی گوگڵ:

له‌ گووگڵدا بنووسه‌ google gravity، پاش ئه‌وه‌ی‌ كلیكت له‌سه‌ر یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده‌ كرد ئه‌وا گشت نوسینه‌كانی گوگڵ ده‌كه‌ونه‌ خواره‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ هێزی ڕاكێشان كاریگه‌ری لێكردبێت.

8. گوگڵی خولاوه‌

ئه‌مجاره‌ بنووسه‌ google sphere، ببینه‌ چۆن گووگڵ وه‌ك زه‌وی ده‌خولێته‌وه‌!.

 
 
 
بە هیوای سوود بینین
 
 
 
 

siako s mhamad:ئامادەکردنی بابەت


چەند زانیاریەکی گووگڵ کە تاکو ئێستا نەتزانیەوە

چەند زانیاریەکی گووگڵ کە تاکو ئێستا نەتزانیەوە

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!