سێ ڕێگا بۆ فێربونی شێوازی نوسین(Spelling) له‌ زمانی ئینگلیزی

سێ ڕێگا بۆ فێربونی شێوازی نوسین له‌ زمانی انگلیزی
سێ ڕێگای ستراتیژی یارمەتی دەر بۆ فێربوونی سپێڵینگ لە زمانی ئینگلیزیدا! گەر بە گشتی بڕوانین لە نوسین ( spell ) لە زمانی ئینگلیزیدا، دەبینین تا ڕادەیەک وشەکان ئاڵۆزن و لە یەکەوە نزیکن، هەرەوەها لە هەندێک وشەدا، پیتێک یان دوانی تێدایە کە ناخوێندرێنەوە کە پێیان دەوترێت پیتە بێ دەنگەکان ( silent letters ) کە ئەمەش تا ڕادەیەک فێربوونی نوسین لە زمانی ئینگلیزیدا ئاڵۆز دەکات، بەڵام مانای ئەوەش ناگەیەنێت کە ناتوانیت فێری بیت، بەڵکو لە ڕێگەی سود وەرگرتن لەم ستراتیژیانەوە دەتوانیت بە ئاسانی فێری سپێڵینگی هەر وشەیەک بیت کە دەتەوێت! ` ڕۆژانە لە کاتی خوێندوەی بابەتێکی ئینگلیزی کە وشەیەکی نوێ دەبینیت و دەتەوێت فێری بیت، یاخود فێربوونی سپێڵی ئەو وشانەی کە لە #زانکۆ و #وانەکاندا دەیخوێنیت و پێویستە بە ڕاستی وشەکان بنوسیت لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا، ئەوا دەتوانیت سود لەم سێ تەکنیکە وەر بگریت بۆ ئەوەی بە کاتێکی کەمتر سپێڵی وشەکان فێرببن و بۆ ماوەیەکی زۆر لە بیرتدا بمێنێتەوە. ` ستراتیژی یەکەم : تەکنیکی پلیکانە ! ` تەکنیکی پلیکانە بۆ فێربوونی نوسینی وشەکان یەکێکە لە هەرە باشترین ڕێگاکان کە وا دەکات کەسی بەکارهێنەر بە ئاسانی و بە تەرکیزەوە فێری نوسینی وشەکان ببێت بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ. شێوازی بەکارهێنانی ئەم تەکنیکە ئاسانە، ئەویش لە ڕێگەی نوسینی وشەکە بە شێوازی پلیکانە لە یەکەم پیتەوە تا کۆتا پیت کە تەواوی وشەکە دەگرێتەوە. بۆ نمونە دەمانەوێت فێری وشەی (approach) بین کە واتای ( شێواز - ڕێگە) یە . بەم شێوازە تەکنیکی پلیکانە بەکار دەهێنین : a ap app appr appro approa approac approach سودی ئەم تەکنیکە لەوەدایە کە وا لە فێرخواز دەکات تەکیز بکاتە سەر پیت بە پیتی وشەکان و لە کاتی بەکار هێناندا گومانی بۆ دروست نەبێت لە ڕاستی سپێڵی وشەکە. ` ستراتیژی دووه‌م: تەکنیکی سێ لیست: ` تەکنیکی سێ لیست، ڕێگایەکە بۆ ئەوەی فێرخواز تاقیکردنەوەی خۆی بکات لە کاتی فێربوونی وشەی نوێ. فێرخواز، سەرەتا نوسینی وشەکە بە ڕاستی دەبینێت، پاشان تاقیکردنەوەی خۆی دەکات، لە دوایدا دوبارە وشە هەڵەکان دیاری بکات و دووبارە بینوسێتەوە بە شێوازێکی دروست. بۆ سود وەرگرتن لەم تەکینیکە پێوستت بە وەرەقەیەکی جۆری ئەی فۆرە ( A4). وەرەقەکە دەکەیت بە سێ بەش لەباری درێژی بۆ ئەوەی هەر لایەک وەک لیستێک دەر بکەوێت. پاشان وەرەقەکە دەنوشتێنینەوە بۆ ئەوەی ببێت بە ٣ لیست. لە لیسیت یەکەمدا بە شێوازێکی ڕاست ئەو وشانە دەنوسین کە دەمانەوێت فێریان بین، لە بەشی دووەمدا هەوڵدەدەین وشەکە بنوسینەوە بە مێشکی خۆمان بێ ئەوەی سەیری لیسیتی یەکەم بکەین. پاش ئەوەی لە نوسینی وشەکان تەواو بویت ئەوا سەیری بەشی یەکەم دەکەیتەوە بۆ ئەوەی بزانیت چەن وشەت بە ڕاستی نوسیوە و چەنیت بە هەڵە نوسیەوە. پاشان لە بەشی سێیەمدا دوبارە ئەو وشانە بنوسەرەوە کە بە هەڵە نوسیوتن، لەم کاتەدا دەتوانیت سەیری بەشی یەکەم بکەیت کە وشەکەی تێدا بە ڕاستی نوسراوە. ` ستراتیژی سێیەم: بەش بەش کردنی وشەکان و ناسینەوەیان بە هۆی خوێندنەوەکەیانەوە: ` بۆ فێربوونی سپێڵینگی وشە قورس و #ئەکادیمیەکان ئەم ستراتیژیە زۆر هاوکارت دەبێت. کاتێک وشەیەکی وەک ( unapproachable) دێتە بەر دەست، ئەوا هەوڵ بدەن وشەکە بەش بکەن بۆ چەند بەشێکەوە. بۆ نمونە سەرەتا پێشگر و پاش گری وشەکە لێ بکەرەوە وشەکە وای لێ دێت : Approach پاشان گەر فۆرمە بنچینەییەکەی هەر ئاڵۆز بوو دوبارە وشەکە بەش بکەنەوە بۆ نموونە App + roach بەم شێوازە دەتوانن سپێڵی وشەکان بە ئاسانی لەبەر بکەن و لە بیرتان نەچێتەوە ` س:فێربوونی ئینگلیزی لە ماڵەکەتدا . ئاماده‌كردنی : Ibrahim Sherwani

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!