ئایا دەججال کەی دێت ؟؟؟

 

ئایا #دەججال کەی دێت ؟؟؟

((دەججال)) لەوکاتەدادێت کە دوای ئەوەی مرۆڤایەتی دووچاری دوو جەنگی خوێناوی یەکجار گەورە و خوێنڕێژی بووە و بەملیۆن خەڵکی تیادا دەکوژرێت و لەناودەچێت و بەسەدان شار و بەدەیان ووڵات لەم شەڕەدا لەناودەچن و هەرچی چەکی ترسناك و کۆمەڵکوژییە لەو شەڕانە بەکاردێت و ئیدی بەهۆی ئەو جەنگانەوە قات و قوڕی برسیەتی و نەخۆشی و ناخۆشییەکی ئێجگار زۆر بەرۆکی مرۆڤایەتی دەگرێت و بەهەزاران گیاندار بەهۆی ئەم جەنگانەوە تیادەچن و ساڵێكی ڕێك نەیەك قەترە باران دەبارێت و نەیەك سەوزایش لەسەر زەوی سەوز دەبێت ، بەهۆی تەئسیراتی ئەو چەکانەوە شیرازە و ژیانی زەوی بەجۆرێ تێك دەچێ کە یەك ساڵی ڕێك تیشکی خۆر نابینرێ و هەردەم وەكو شەو وایە و کاتەکان تێک دەچن بەهۆی دروستبوونی تەبەقەیەکی دووکەڵی ترسناك کە دەوری زەوی دەدات و هۆکارەکەشی ئەو چەکە نایترۆجینی و ئەتۆمییانەیە کە بەکاردێن لەو جەنگانەدا … ئا ((دەججال)) دوای ئەو کارەساتانە دێت و هەرچی خواردن و خواردنەوە و خۆشی و شوبوهات و شەهەوات و سحر و جادووە لەگەڵیەتی و بەهاوپەیمانی ((ئیبلیس)) ی شەیتانی گەورە هەرچی عالەمی (جن و شەیاتین)ە دێنە بەردەستی و ئیدی خەڵکیش لەتاو ناخۆشی و ئازاری خۆیان پۆل پۆل بەرە و ئەو فیتنەیە دەچن و شوینی دەکەن .. خەڵکی برسین ، دەججال خواردنی پێێە .. خەڵکی تێنوون ، دەججال ئاوی سازگاری پێیە .. خەڵکی ماندوون بەدەست جەنگەوە ، دەججال ئسراحەت و خۆشی پێیە .. خەڵکی نەخۆش و دەردەدارن ، دەججال چارەسەری دەردی ئەوانی پێیە .. ئەوانەی شوێن دەججال دەکەون و ئەویش بارانیان بۆ دەبارێنێت و زەوییان بۆ سەوز دەکات و مەڕوماڵاتیان بۆ تێردەکات و ژیانی خۆشیان لەو کاتە ناخۆش و زەعمەتەدا بۆ دابین دەکات … ئیدی پێم ناڵین ئەبێ کێ هەبێ خۆی بەرامبەر ئەو فیتنەیە ڕابگرێ لەکاتەدا ؟! ئایا دەبێت کێ هەبێ لەم ئیمان لاوازانەی ئوممەتی محمد کاتیک دەججال بێت و بەبەرچاوی باوك و دایکی بۆ زیندوو بکاتە و پێی بڵێن ئەوە خواتە شوینی بکەوە ، ئایا دەبێت چۆن شوێنی نەکەوی ؟‌!

ئەویە فیتنەی ((دەججال)) و لەوکاتەدا دیت ، بۆیەشە لەوەتەی الله زەوی دروتکردووە فیتنەی ئاوا بەرۆکی مرۆڤایەتی نەگرتووە کە مرۆڤ پێیوە کافر و گومڕابێت …

ئەوەش بزانن کەوا شەرت نییە ئەوەی شوێنی دەججال دەکەوێ ئەوەیە باوەڕی پێهێناوە کە خوایە !! نا بەڵکو بەگەریدەکەوێ و باوەڕیشی نیە کە ئەو خوایە بەڵام هەیە لەبرسان و هەیە لەترسان و هەشە بەڵێ باوەڕی پێدێنێ کە ئەو خوایە … وە هەمووشیان کافرن و شوێنیان دۆزەخە لەو خەڵکەی شوینی دەججال دەکەون بەهەر بیانوویەك بێت …

 

 

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!