کارتی ماسۆنی (بيك فووت) پێیه گه‌وره‌که
له صه‌حیحی موسلیم حه‌دیسی ڕه‌قه‌م (۲۹٤۲) پێغه‌مبه‌رمان (صلى الله عليه وسلم) له ڕۆژی جومعه له مزگه‌وت باس له به‌سه‌رهاتێکی که‌سێکی مه‌سیحی ئه‌کات که پاش به‌سه‌رهاته‌که موسڵمان ئه‌بێت ئه‌ویش ته‌میم الداریه که به‌که‌شتیه‌که‌یان ڕێیان ئه‌که‌وێته دوورگه‌که‌ی ده‌جال به‌ڵام مه‌به‌ستی پۆسته‌که‌م جه‌ساسه‌یه که ته‌میم الداری ئه‌ڵێت کاتێک دابه‌زین له دوورگه‌که مه‌خلوقێکی توکاوی بۆمان هات که ئێمه له‌به‌ر توک سه‌رو بنیمان پێ جیا نه‌ئه‌کرایه‌وه پێمان گوت به‌نه‌فره‌ت بی تۆ کێیت ئه‌ویش له وه‌ڵامدا گوتی من جه‌ساسه‌م وه پێمان گوت جه‌ساسه کێیه گوتی بڕۆن بۆ ئه‌و کڵێسا ڕوخاوه پیاوێکی لێیه زۆر به شه‌وقه تاکو هه‌واڵتان لێ وه‌رگرێت وه جه‌ساسه واته ئه‌و که‌سه‌ی که کاروکرده‌وه‌ی جاسوسیه که ئه‌م پیاوه توکاویه هه‌واڵی مرۆڤه‌کان له هه‌مو شوێنێکی جیهان کۆ ئه‌کاته‌وه و ده‌یباته‌وه بۆلای ده‌جال تاکو ده‌جال به به‌رده‌وام ئاگادار بێت خه‌ڵکی خه‌ریکی چین
“وه ئه‌م پیاوه توکاویه له‌به‌ر گه‌وره‌ی جه‌سته‌یی و قورساییه‌که‌ی جێ پێیه‌ک به‌جێ ئه‌هێڵێت تاکو خه‌ڵکی بزانن که‌سێکی نائاسایی وه‌کو دێ‌و به‌م شوێنه ڕه‌ت بووه به‌ڵام ئه‌م پێ زله به بینینی په‌نا به خودا بگریت ئیتر نامێنێت وه ئێستا هه‌موو دونیا جگه له ووڵاتانی ئیسلامی هه‌مویان ئاماده کراون بۆ قبوڵ کردنی ده‌جال وه‌ک خواوه‌ندێک بۆیه بیک فووت زیاتر له ووڵاتانی ئیسلامی ده‌رئه‌که‌وێت چونکه هه‌واڵی ئێمه به‌لایه‌وه گرنگتره هه‌تا شوێنه‌کانی تر وه بیک فوت وێنه‌ی له فلیمیکارتۆن و سینه‌ماو لۆگۆی کۆمپانیا زه‌به‌له‌حه‌کان زۆره که ئه‌مه به‌ڵگه‌یه که جه‌ساسه جێگای ڕێز‌و ستایشی نیزامی عاله‌می شه‌یتانیه وه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی حه‌دیسه‌که‌یه که باسی به‌سه‌رهاته‌که‌ی ته‌میم الداریه
Project:Røžhįñ Bęšt
_________________________________