چا لەكەشی ساردا ئەم زیانەی هەیە

2015118172755794950

پرۆفیسۆر دكتۆر جەلال تەكینباش مامۆستا لە كۆلێژی پزیشكی زانكۆی قەرەدێنیز تەكنیك دەڵیت: “خواردن و خواردنەوە گەرمەكان لە كەشی زۆر سارددا ئەگەری دروستبوونی شێرپەنجە لە قوڕگ زیاد دەكات”.

لە لێدوانێكی بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو دكتۆر جەلال تەكینباش گوتی: “شێرپەنجەی قوڕگ یەكێكە لە شێرپەنجە باوەكان لەنێو كۆمەڵگا و كە بەشێوەیەكی خێرا لەجەستە بڵاو دەبێتەوە”.

ئەو دكتۆرە تیشكی خستە سەر مەترسی شێرپەنجەی قوڕگ و گوتی: “شێرپەنجەی قوڕگ لەگەڵ شیرپەنجەی شوێنەكانی دیكەی جەستە جیاوازە، ئەو جۆرە شێرپەنجە وا لە مرۆڤ دەكات تەنانەت نەتوانێت پاروێكی بچوكیش قوت بدات”.

دكتۆر جەلال تەكینباش گوتی: “ئەگەر بێتو ئەو كەسەی تووشی ئەو نەخۆشییە دەبێت زۆر سەردانی پزیشك بكات ئەوا ئەگەری چارەسەری زۆر ترە بەڵام زۆربەی نەخۆشەكان كاتێك دێن كە بەهۆی شێرپەنجەوە قوڕگیان ئەستور بووە و توانای خواردنیان نەماوە، ئەم نەخۆشانەش سەرەڕای وەرگرتنی چارەسەر بەڵام ئەگەری چاكبوونەوەیان زۆر لاوازە”.

ناوبراو جەختی كردەوە لەوەی كە هەركەسێك ناخۆشی بینی لە قوت دانی خواردن بە بەزوترین كات خۆی بگەیەنێتە لای دكتۆری پسپۆڕ لە بواری شێرپەنجەی قوڕگ و گوتی: “نەخۆش كە دێتە لای ئێمە سەرەتا جۆری نەخۆشییەكەی دیاریی دەكەین، دواتر چارەسەری بۆ دەنووسین و ئەگەر بێت و پێویستیش بكات نەشتەرگەری بۆ دەكەین، ئەو كەسانەی زوو سەر لە پزیشك دەدەن ئەگەری چاكبوونەوەیان زۆرە، لەبەر ئەوەی ئەگەر نەخۆشەكە پێویستی بە نەشتەرگەری هەبێت ئەوا دەبێت زوو بۆی بكرێت، ئەگەر بێتو نەخۆش درەنگ سەردانی پزیشك بكات، ئەوا ناتوانین نەشتەرگەری بۆ بكەین واتە ئەگەری چاكبوونەوەی زۆر كەم دەبێت”.

پرۆفیسۆر دكتۆر جەلال تەكینباش مامۆستا لە كۆلێژی پزیشكی زانكۆی قەرەدێنیز تەكنیك تیشكی خستە سەر ئەوەی كە خواردن و خواردنەوەی گەرم لە كەشی زۆر سارد ئەگەری دروست بوونی شێرپەنجەی قوڕگ زیاد دەكەن و گوتی: “هاووڵاتییانی رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو كەمتر تووشی شێرپەنجەی قوڕگ دەبن لەبەر ئەوەی خەڵكی ئەو ناوچە كەمتر خواردن و خواردنەوەی گەرم دەخۆن و دەخۆنەوە”.

دكتۆر جەلال تەكینباش گوتی: “شێرپەنجەی قوڕگ هۆكاری دیكەشی هەیە لەوانە كێشانی جگەرە و خواردنەوە كحولیەكان و ئەوانەی بەر تیشكە زیان بەخشەكان دەكەون و چەندین هۆكاری دیكەش”.

ناوبراو تیشكی خستە سەر ئەوەی كە لە كەشە زۆر ساردەكان چا زۆر بە گەرمی نەخورێتەوە و گوتی: “نابێت لە كەشی زۆر سارد چای زۆر گەرم بخۆینەوە، خواردنی ئاوی سارد و چای گەرم لە یەك كاتدا زیان بە قوڕگ دەگەیەنێت و ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە زۆر دەكات”.

دكتۆر جەلال تەكینباش جەختی لە دوركەوتنەوە لەو مادانە كرد كە دەبنە هۆی روودانی شێرپەنجە و گوتی: “ئەگەر بێتو سەوزە و میوە بە جوانی نەشۆردرێنەوە، ئەوا جۆرە مادەیەكی لەسەرە كە دەبێتە هۆی دروستبوونی شیرپەنجە، بۆیە دەبێت وریا بین لە شۆردنەوەی میوە و سەوزە”.

ناوبراو گوتی: “شیرپەنجەی قورگ یەكێكە لەو نەخۆشیانەی كە ئەگەر بێتو زوو هەستی پێبكرێت ئەوا چارەسەری ئاسانە و بە پێچەوانەوەش نەخۆش درەنگ كەوێت لە چوونی بۆلای پزیشك ئەوا چارەسەری ئەستەمە”.

 

 

…………………

سه‌رچاوه‌:kurdiu.org


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!