منداڵه‌كه‌ت به‌ئاسانى فێرى ڕۆشتن بكه‌

BHG_HowToHelpYourBabyLearnToWalk_size640x480

یه‌كێكه‌ له‌ نیگه‌رانیه‌كانى دایك و باوك له‌یه‌كه‌م ساڵى ته‌مه‌ندا دواكه‌وتنى پێگرتنى منداڵه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش زۆربه‌ى كات نیگه‌رانیه‌كى زۆر لاى دایكان و باوكان دروست ده‌كات .

له‌ ته‌مه‌نێكى كه‌مدا منداڵ به‌ چه‌ند خاڵێكى گرنگ دا ده‌ڕوات ئه‌مه‌ش له‌ ئه‌نجامى گه‌شه‌ى خێرا و فێركردنى چه‌ند جوڵه‌یه‌كى ئاسان ئه‌مه‌ش ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر گرنگى پێدانى دایكه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ى منداڵه‌كه‌ى به‌زووى فێرى رۆیشتن بكات ،بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویسته‌ له‌سه‌ر دایك و باوك هاوكاری منداڵه‌كه‌یان بكه‌ن به‌شێوه‌یه‌كى ته‌ندروست و له‌ ته‌مه‌نێكى كه‌مدا منداڵه‌كه‌یان فێرى رۆیشتن بكه‌ن ، ئه‌وه‌شى گرنگ بێت یه‌كه‌م هه‌نگاوى منداڵه‌كه‌یه‌ ،هاوكات پزیشكانى شاره‌زا له‌ بوارى منداڵاندا هۆشدارى ده‌ده‌نه‌ دایكان و باوكان كه‌ پێگرتنى منداڵ ده‌گۆڕێت له‌ منداڵێكه‌وه‌ بۆ منداڵێكى دیكه‌ .

• كه‌ى منداڵ ده‌ست به‌رۆیشتن ده‌كات: هه‌میشه‌ منداڵ له‌ دواى تێپه‌ڕبوونى یه‌كه‌مین ساڵى ته‌مه‌نى ده‌ست ده‌كات به‌وه‌ى هه‌نگاو بنێ ،به‌ڵام ئه‌مه‌ش له‌ نێو منداڵاندا جیاوازه‌ به‌شێوه‌یه‌كى گشتى رۆیشتن له‌ ته‌مه‌نى 9 بۆ 18 مانگ ده‌بێت ،له‌و نیشانانه‌شى كه‌ ئازه‌ووى منداڵ بۆ رۆیشتن ده‌رده‌خه‌ن هه‌وڵدان بۆ وه‌ستان به‌بێ هاوكارى هیچ كه‌سێك هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتن و دابه‌زین به‌سه‌ر قادرمه‌ و كورسی.

هاندانى منداڵ بۆ رۆیشتن :
•یارمه‌تیدانى منداڵ بۆ وه‌ستان له‌سه‌ر پێكانى و وازهێنانى ناوبه‌ناو ،له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م كاره‌شدا منداڵه‌كه‌ ناتوانێت هاوسه‌نگى خۆى رابگرێت تاوه‌كو ماوه‌یه‌كى زۆر له‌سه‌ر ئه‌م دۆخه‌ رادێت بۆیه‌ له‌سه‌ر دایك و باوك پێویسته‌ به‌ هاندان و چه‌پڵه‌ لێدان هانى منداڵه‌كه‌ بدرێت بۆ ئه‌و كاره‌ .
•ده‌سته‌كانى بگره‌ و یارمه‌تی بده‌ له‌ رۆیشتن بۆ ماوه‌ى چه‌ند خوله‌كێك هه‌روه‌ها هاندانى له‌كاتى رۆیشتندا .
•هه‌وڵ بده‌ زۆربه‌ى كاته‌كانى ته‌نها یه‌ك ده‌ستى بگره‌ بۆ ئه‌وه‌ى فێرى راگرتنى هاوسه‌نگى بێت له‌میانى رۆیشتندا.
•دڵنیابه‌ له‌ رێژه‌ى ته‌واوى خۆراكى رۆژانه‌ چونكه‌ خۆراكى ته‌واو كاریگه‌رى ته‌واوى له‌سه‌ر زوو پێگرتنى منداڵه‌كه‌ ده‌بێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویسته‌ منداڵه‌كه‌ رۆژانه‌ 700 گرام كالیسیۆم بخوات ،هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ نیو كوپ له‌ پرۆتینه‌كان و سه‌وزه‌ و میوه‌ .

……………..

 

سه‌رچاوه‌:nrttv.com


منداڵه‌كه‌ت به‌ئاسانى فێرى ڕۆشتن بكه‌

منداڵه‌كه‌ت به‌ئاسانى فێرى ڕۆشتن بكه‌

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!