زیانەکانى دانانى نان لە ساردکەرەوەدا

Bread-2

پسپۆڕان دەڵێن دانانى نان و سەموون لە ساردکەرەوەدا تێکچوون و پرۆسەی کەڕووکردنەکەیان خێراتر دەکات.

زۆربەی خانەوادە و کابانەکان نان و سەموون لە ساردکەرەوەدا هەڵدەگرن، ئەوەش بەمەبەستی پاراستنیان لە تێکچوون، بەڵام پسپۆڕان و پزیشکان لەو بارەیەوە هۆشداری دەدەن و بە کارێکی هەڵە و ناتەندروستی دەزانن.

پسپۆڕان ئاشکرای دەکەن: کاتێک نان یان سەموون دەبرژێندرێت، گەردیلەکانی نیشاستەکە بەکاریگەریی گەرمی خۆیان ڕێکدەخەنەوە، دواى ساردبوونەوەى نان یان سەموونەکەش، گەردیلەکان دەگەڕێنەوە بۆ دۆخی ئاسایی خۆیان، ئەوەش وا دەکات نان و سەموون بەرەو قۆناغی ڕەقبوون و کەڕووکردن بڕۆن.

پسپۆڕان ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن: ئەگەر نان و سەموون لە ساردکەرەوەدا دابنرێن، ئەوا پرۆسەی وشکبوون و ڕەقبوون و کەڕووکردنەکەیان خێراتر دەبێت و زووتر تێکدەچن، چونکە لە پلەى گەرمیی نزمى ناو ئەو ئامێرەدا، گەردیلەکانى نیشتاستەکە بەشێوەیەکی خێراتر خۆیان ڕێکدەخەنەوە.

بەپێی وتەى ئەو پسپۆڕانە، دانانى نان و سەموون لە فرێزەر و بەفرگردا ئەو دوو خۆراکە تووشی هیچ گرفتێک ناکات، بەڵام پێویستە لە نایلۆنێکدا دابنرێن و دەمى نایلۆنەکەش بە باشی دابخرێت.

 

 

………………

سه‌رچاوه‌:nrttv.com


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!