هەشت هەڵەی تەندروستی بەر لە ٤٠ ساڵی دەستبەرداریان ببە

clinica-medica-2x6fwbar9mcsqyfmr2fdhc

ئەگەر تەمەنت لە ٤٠ ساڵی نزیکبووەتەوە، ئەوا پێویستە زیاتر ئاگادارى بارى تەندروستیت ببیت و هەندێک هەڵەی تەندروستییش هەن باشتروایە دەستبەداریان ببیت، چونکە زیان بە تەندروستیت دەگەیەنن.

ئەو هەڵە تەندروستییانەش بریتین لەم هەشت هەڵە یاخوود ڕەفتارەی لاى خوارەوە:

* کەمخەوی: چونکە ڕەنگە تووشی جەڵتەی مێشک و خەمۆکیی و قەڵەویی و بەرزبوونەوەى فشارى خوێنت بکات.

* دەستبەداربوونی ژەمێک لە ژەمەکان: نەخواردنى ژەمێک لە سێ ژەمە سەرەکییەکە دەتخاتە بەردەم هەڕەشەی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەوە.

* خوێ: پێویستە بە نزیکبوونەوەت لە تەمەنى ٤٠ ساڵی، کەمترین بڕی خوێ لە خۆراکەکانتدا بەکاربهێنیت، چونکە زۆر خواردنى خوێ تووشی بەرزبوونەوەى فشارى خوێن و نەخۆشی دڵ و جەڵتەی مێشکت دەکات.

* جگەڕەکێشان: زیانەکانى جگەرەکێشان بۆ لەش لە تەمەنى سەرووی ٣٥ ساڵییەوە زیاتر دەبن.

* وشکبوونی لەش و پێست: پێویستە هەمیشە بڕی پێویستی ئاو و شلەمەنیی بخۆیتەوە.

* وەرزش نەکردن: ڕەنگە بەهۆیەوە تووشی چەندین جۆری نەخۆشی ببیت، لەوانە لاوازبوونی ئێسک.

* خۆشتن یان مەلەکردن لەبەر هەتاودا: مەلەکردن یان خۆشتن لەبەر هەتاودا یان بەکارهێنانى سەن بێد، پێستت چرچ و پیر دەکەن و ڕەنگە تووشی شێرپەنجەشی بکەن.

* خواردنەوە شیرینەکان: زۆر خواردنەوەى خواردنەوە شیرین و گازییەکان، دەبێتە هۆی زیادبوونی کێشی لەش و تێکدانى ڕژانى هۆرمۆنی ئەنسۆلین و تووشبوون بە شەکرە و کەمبوونەوەى ڕێژەی کانزا لە ئێسکەکاندا.

……………….

سەرچاوە:nrttv.com

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!