حەوت هەنگاو بۆ ئەوەی فەیسبووکەکەت هاک نەکرێت

هەندێجار ئەو شتە زۆر دووبارە دەبێتەوە کە هەژمار یاخود پەیجەکەت هاک دەکرێت و لەڕێگەی تۆوە هەندێ لینکی نەشیاو دەچێتە سەر وۆڵ-دیواری فەیسبووکی هاوڕێکانت. چی بکرێت و چۆن ئەو بابەتە چارەسەر بکرێت؟
١. پێش ئەوەی کلیک لەسەر هەرشتێک بکەیت بیری لێ بکەرەوە. تەنانەت ئەگەر لینکێک لەسەر دیواری فەیسبووکی باشترین هاوڕێشت بێت ئاگاداربە لە کلیک لێ کردنی.

٢. دەرگاکانی خۆت قوفڵ بدە. زۆر زەحمەتە کەسێک بتوانێت بێتە ناو ماڵەکەتەوە ئەگەر دەرگاکەت قوفڵ دابێت. ئەنتی ڤایرۆس و ئەنتی سپایوێر لەسەر کۆمپیوتەرەکەت داببەزێنە.

٣. پاسوۆرد- تێپەڕەوشەت با نهێنی بێت. پاش ئەوەی لە بەکارهێنانی فەیسبووک دەبیتەوە لەسەر کۆمپیوتەرەکەت، ئەگەر کەسانی تر بەکاری دەهێنن، ئەوا لۆگ ئاوت بکە.
٤. هەرگیز تێپەڕەوشەت لەسەر هیچ کۆمپیوتەرێک سەیڤ مەکە. پاسوۆردی بەهێز بەکار بهێنە

٥. ئاگاداری ئەپەکان بە. بەتایبەت ئەو ئەپانەی تایبەتن بە یارییە جۆراوجۆرەکان و داوای زانیاریی کەسیت لێ دەکەن

٦. هاوڕێکانت با ئەوانە بن کە دەیانناسیت. ئەگەر کەسێک پیشتر هیچ جۆرە لینکێکی بڵاو نەکردبێتەوە و ڕۆژێک لە فەیسبووکەکەیەوە لینکێک بڵاو بوویەوە ئەوا بزانە کە هاک کراوە.

٧ . بیر لە (https) بکەرەوە. بچۆرە ناو account پاشان account setting و دواتر activate https. . کاتێک هاوڕێکانت هاک دەکرێن و لەسەر فەیسبووکەکەت شت دەنووسن. ئەگەر لینکی هاک هاتە سەر دیواری فەیسبووکەکەت بچۆرە لای ڕاستی پۆستەکە و کلیک لە remove بکە.

……………


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!