هه‌ستتان به‌م گۆڕانكارییه‌ نوێیه‌ی‌ فه‌یسبووك كردووه‌

هه‌ستتان به‌م گۆڕانكارییه‌ نوێیه‌ی‌ فه‌یسبووك كردووه‌

كۆمپانیای‌ فه‌یسبووك له‌ نوێترین گۆڕانكاریدا كه‌ هه‌فتانه‌ یان مانگانه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌یدا ده‌یكات، شێوه‌ی‌ ئایكۆنی‌ هاوڕێیه‌تی‌ گۆڕیوه‌.

له‌ گۆڕانكارییه‌ نوێیه‌كه‌دا كه‌ له‌سه‌ر ئایكۆنی‌ هاوڕێیه‌تی‌ كراوه‌، شێوه‌ی‌ ژن هێنراوه‌ته‌ پێشه‌وه‌ی‌ شێوه‌ی‌ پیاو كه‌ پێشتر پێچه‌وانه‌ بوو‌ و شێوه‌ی‌ ژن له‌ دواوه‌ی‌ شێوه‌ی‌ پیاوه‌وه‌ بوو‌.

سه‌ره‌ڕای‌ ئاڵوگۆڕی‌ شوێنی‌ ژن و پیاو له‌ ئایكۆنه‌كه‌دا، قه‌باره‌ و گه‌وره‌یی‌ هه‌ردووكیان هاوتا كراوه ‌و یه‌كسانه‌ له‌كاتێكدا كه‌ پێشتر شێوه‌ی‌ ژنه‌كه‌ بچوكتربوو هه‌روه‌ها له‌ ئایكۆنه‌كه‌ی‌ پێشوودا واده‌رده‌كه‌وتبوو كه‌ ژنه‌كه‌ له‌ژێر  سێبه‌ری‌ پیاوه‌كه‌دا بێت.

هه‌روه‌ها گۆڕانكاری‌ به‌سه‌ر ئایكۆنی‌ هاوڕێیانی‌ گروپیشدا كراوه‌، پێشتر شێوه‌ی‌ پیاوێك له‌ پێشه‌وه‌ بوو له‌گه‌ڵ پیاو ژنێك له‌ دوایه‌وه،‌ به‌ڵام له‌ ئایكۆنه‌ نوێیه‌كه‌دا شێوه‌ی‌ ژنه‌كه‌ هێنراوه‌ته‌ پێشه‌وه‌و هه‌ردوو پیاوه‌كه‌ش له‌ دواوه‌ن.
گۆڕانكاریه‌كه‌ ته‌نیا له‌ ئه‌پڵیكه‌یشنی‌ فه‌یسبوك بۆ مۆبایله‌ هۆشمه‌نده‌كان كراوه‌ و هێشتا له‌سه‌ر وێب نه‌گۆڕدراوه‌.
فه‌یسبووك هه‌رده‌م گۆڕانكاری‌ نوێ له‌ تۆڕه‌كه‌یدا ده‌كات و هه‌فته‌ی‌ پێشووش گۆڕانكاری‌ له‌ لۆگۆكه‌یدا كرد.
سه‌رچاوه‌: The Verge, The Independent

خ.غ

هه‌ستتان به‌م گۆڕانكارییه‌ نوێیه‌ی‌ فه‌یسبووك كردووه‌

سه‌رچاوه‌: arsalanit.com


هه‌ستتان به‌م گۆڕانكارییه‌ نوێیه‌ی‌ فه‌یسبووك كردووه‌

هه‌ستتان به‌م گۆڕانكارییه‌ نوێیه‌ی‌ فه‌یسبووك كردووه‌

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!