چه‌ند نهێنیه‌ك بۆ هاوسه‌رگیری سه‌ركه‌وتوو

11888010_941253389247034_1733931971968827467_n

ژیانی هاوسه‌رگیری دوور نابێ له‌ كێشه‌و ناخۆشی و هه‌ر  كه‌سێك جۆرێك له‌ بیركردنه‌وه‌ی خۆی هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ، به‌لام هه‌ندێ له‌ ڕێگای گشتی هه‌ن ده‌توانن ببنه‌ به‌ یارمه‌تی ده‌ر بۆ چاره‌سه‌یری هه‌ر كێشه‌یه‌ك له‌ نێوان هاوسه‌ره‌كان :

. ڕێزگرتنی هه‌ستی یه‌كتری : یه‌كێكه‌ له‌ نهێنیه‌كانی سه‌ركه‌وتنی هه‌ردوو لا بۆ چاره‌سه‌ر ی كێشه‌كان.

. به‌شداری كردنی هێنانه‌دی ئامانجه‌كانی یه‌كتری : له‌سه‌ریان پێویسته‌ یارمه‌تی یه‌كتری بده‌ن وهه‌وڵ بده‌ن بۆ هێنانه‌دی خه‌ونی یه‌كتری .

. ڕاستگۆیی له‌ نێوانیان : بۆ به‌رده‌وامی په‌یوه‌دیه‌كی ته‌ندرووست له‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كان پێویسته‌ ڕاستگۆ بن له‌گه‌ڵ یه‌كتری و به‌ته‌واوی دوور بكه‌ونه‌وه‌ له‌ فێل و درۆكردن له‌گه‌ڵ یه‌كتری .

. دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ بێده‌نگی : هه‌ندێ له‌ هاوسه‌ره‌كان وای بۆ ده‌چن كه‌ بێده‌نگی و قسه‌نه‌كردن له‌گه‌ڵ یه‌كتری خۆشه‌ویستی زیاتر ده‌كات به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی ڕاسته‌و یارمه‌تی زیاتری كێشه‌كان و ناخۆشیه‌كان ده‌دات .

. پارێزگاری له‌ شه‌خسیه‌تی خۆت پاش هاوسه‌رگیری .

پارێزگاری له‌ خزم و كه‌س و كاره‌كان و سه‌ردانی كردنیان .

. مناقه‌شه‌كردن له‌سه‌ر بابه‌نی ماددی به‌ ئه‌وپه‌ڕی ڕوونی و ئاشكرایی ، له‌سه‌ریان پیویسته‌ كه‌ شته‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتری نه‌شارنه‌وه‌و بابه‌ته‌ ماددیه‌كان به‌ ڕوونی بۆ یه‌كتری باس بكه‌ن .

________

سەرچاوە:rojana.net


چه‌ند نهێنیه‌ك بۆ هاوسه‌رگیری سه‌ركه‌وتوو

چه‌ند نهێنیه‌ك بۆ هاوسه‌رگیری سه‌ركه‌وتوو

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!