ده‌بێته‌هۆی‌ كه‌مخه‌وی‌

ده‌بێته‌هۆی‌ كه‌مخه‌وی‌

توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێ‌ ئه‌مریكی‌ ئاشكرایكرد، بونی‌ مۆبایل یاخود كۆمپیوته‌ر له‌ژوری‌ نوستنی‌ منداڵاندا ده‌بێته‌هۆی‌ كه‌مخه‌وی‌.

ماڵپه‌ڕی‌ (فه‌رفش) بڵاویكرده‌وه‌، توێژه‌ران ئاشكرایانكردوه‌ بونی‌ مۆبایل‌و كۆمپیوته‌ر له‌ژوری‌ نوستنی‌ منداڵاندا (21) خوله‌ك خه‌و دواده‌خات به‌به‌راورد به‌و منداڵانه‌ی‌ كه‌ ئه‌و جۆره‌ ئامێرانه‌ له‌ژوری‌ نوستنیاندا بونی‌ نیه‌.

هه‌ر له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا توێژه‌ران ئاماژه‌یان به‌وه‌كردوه‌، ئه‌و منداڵانه‌ی‌ له‌ژوری‌ نوستنه‌كه‌یاندا ته‌له‌فزیۆن هه‌یه‌ ئه‌وا به‌راورد به‌و منداڵانه‌ی‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ژوره‌كه‌یاندا نیه‌، (18) خوله‌ك خه‌وتن دواده‌كه‌وێت له‌لایان.

توێژه‌ران ده‌ڵێن، ئه‌و كه‌مخه‌وییه‌ سه‌رئه‌نجام گرفتی‌ ته‌ندروستی‌ لێده‌كه‌وێته‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌و ئامێرانه‌ له‌ژوری‌ منداڵان دوربخرێته‌وه‌.
—————————————————————–
و: ئه‌ڵوه‌ن ساڵح


ده‌بێته‌هۆی‌ كه‌مخه‌وی‌

ده‌بێته‌هۆی‌ كه‌مخه‌وی‌

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!