بەم جۆرە كەم بخۆ

e3de1a5f-c57b-4f66-a887-738d0fbb71f9

بێگومان خواردنی خۆش هەموو كاتێك ئارەزووی دەكەین، بەڵام تا كەم بخۆیت بۆ باری تەندروستیت سوودی زیاترە، بەداخەوە لەكاتێكدا چەند جۆرە خواردنێكی خۆش لەبەر دەستمان بێت خۆمان پێناگیرێت تا كەم بخۆین، بۆیە لەوكاتانەدا بەڕێژەیەكی زۆر خواردن دەخۆین و ئەوەش زیانبەخشەو لەكۆتاییدا زۆرجار پەشیمان دەبینەوە، لەم بابەتەدا چەند رێنماییەك دەخەینەڕوو تا هەوڵبدەیت بەردەوام كەم بخۆیت.

 

1. لەوكاتانەدا گرنگی بەخواردنی مۆزو قاوەو توو بدە، ئەمجۆرە خواردنانە راستە شیرینن، بەڵام سوودبەخشن بۆ تەندروستی مرۆڤ، لەخواردنی شەكرو چەوری باشترن.

2. زۆر لەخۆت مەكە خواردن نەخۆیت، چونكە لەكاتێكدا رێگری نانخواردن دەكەیت لەپڕدا زۆر حەز بەخواردن دەكەیت و بەجارێك زۆر دەخۆیت.

3. لەكاتێكدا رێجیم دەكەیت، هەوڵبدە خۆڕاگربەو بەشێوەیەكی تەندروست رێجیم بكەیت، گەر لەكاتێكدا بەسەختی رێجیم دەكەیت لەپڕدا زۆر نان دەخۆیت.

4. لەكاتی كڕینی خواردندا بەوردی ئاگاداربە لەوجۆرە خواردنانەی كە هەڵیدەبژێریت، هەروەها بەهیچ شێوەیەك رێگە مەدە لەماڵەكەتدا خواردنی زیانبەخش هەبێت، بەوشێوەیە زیاتر گرنگی بەخواردنی بەسوود دەدەیت.

5. داوای هاوكاری لەخێزانەكەت بكە بۆئەوەی لە كاتی ئامادەكردنی خواردندا بزانێت كام جۆرە خوارنانە سوودبەخشن، هەروەها هاوكاریت بكەن بەشێوەیەك كە لەكاتێكدا پێكەوەن لەبەر چاوت جبس و شیرینی نەخۆن.

__________

سەرچاوە kurdiu.org

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!