بۆ ئەوانەی ئازاری میزەڕۆیان هەیە

Urinary

تایبەتمەندییەكانی گەنمەشامی بریتین لە :

1. گیراوەی گەنمەشامی برینەكان وشك دەكات.

2. خۆراكێكی باشە بۆ رێگە گرتن لە شێرپەنجەیە.

3. رۆنی گەنمەشامی كۆلیسترۆڵ دادەبەزێنێت.

4. رۆنی گەنمەشامی بۆ نەخۆشییەكانی پێست بەسوودە.

تایبەتمەندی كاكڵی گەنمەشامی

كاكڵی گەنمەشامی دەبێ پێش ئەوەی بەتەواوی بگات، لێبكرێتەوەو بە خێرایی وشك بكرێتەوە. كاكڵی گەنمەشامی دوای وشك بوونەوە رەنگی قاوەیی دەبێت.

بۆ دێم كراوەی كاكڵی گەنمەشامی، (30) گرام گەنمەشامی بخەنە ناو لیترێك ئاوی كوڵاو و بۆ ماوەی پێنج خولەك دێمی بكەن.

كاكڵی گەنمەشامی رادەیەكی زۆر لە پۆتاسیۆمی هەیە، هەر بۆیەش دێم كراوەكەی میزهێنەرە.

ژان و ناڕەحەتی میزەڵدان چارەسەر دەكات.

بەردی میزەڵدان و هەوكردن و ژانی میزەڵدان لەناو دەبات.

كاكڵی گەنمەشامی بەشێوەی گشتی پاك كەرەوەی كۆئەندامی میزەڵدانە.

جگە لەكاكڵەكەی بۆ بواری پزیشكی لە گەڵاو قەدی گەنمەشامی كەڵك وەردەگیرێت.

كوڵاوەی قەدی ناوەڕاستی گەنمەشامی خوێنی لووت رادەگرێت.

بۆ دوورخستنەوەی بەردی میزەڵدان لە كوڵاوەی گەڵای گەنمەشامی كەڵك وەردەگیرێت.

كوڵاوەی ریشەی گەنمەشامی بۆ ڕێرەوەی میز بەسوودە.

كوڵاوەی ناو گەنمەشامی ژانی سك و گەدە لەناو دەبات.

…………….

سه ر جاوه : kurdiu.org


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!