ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌ چل ساڵ تیپه‌ڕی كردووه‌ ..پێویستیان به‌م ڕێنماییانه‌یه‌

old-man

فه‌رمانگه‌ی ته‌ندرووستی گشتی له‌ به‌ریتانیا و وه‌ هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی خه‌وتن ، هانی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ده‌ن كه‌ گه‌یشتونه‌ته‌ نیوه‌ی ته‌مه‌نه‌وه‌ بۆ خه‌وتنی زیاتر ، ئه‌مه‌ش بۆ جێگیر بوونی ته‌ندووستی گشتی .

لێپرسراوانی رێكخراوه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌ نێوان چل ساڵ بۆ شه‌ست ساڵ دایه‌ پێویستیان به‌ خه‌وی زیاتر هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر نا تووشی باری ناله‌باری ته‌ندرووستی خۆیان ده‌بنه‌وه‌ .

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ خاوه‌نی ئه‌م ته‌مه‌نانه‌ پێویسته‌ گۆڕانكاری له‌ شێوه‌ی ژیانی خۆیان بكه‌ن له‌وانه‌ : زیاتر خه‌وتن و واز هێنان له‌ جگه‌ره‌و وه‌رزش كردنی زۆرو دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ خواردنه‌وه‌ كحولیه‌كان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك  .

ئه‌م ڕێكخراوه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه‌ هه‌وتنی ته‌نها شه‌ش كاتژمێر بۆ ئه‌و ته‌مه‌نانه‌ ده‌بێته‌ هۆی تووش بوونی كه‌سه‌ به‌ نه‌خۆشیه‌ ترسناكه‌كانی وه‌ك و شه‌كره‌ و نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و چه‌ندان نه‌خۆشی تر .

له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئامۆژگاری ئه‌م جۆره‌ ته‌مه‌ن و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ كاتێكی باش بۆ خه‌وتن دیاری بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دوور بن له‌ كیشه‌ و نه‌خۆشیه‌كانی سه‌رده‌م .

 

……………….

سه‌رچاوه‌rojana.net


ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌ چل ساڵ تیپه‌ڕی كردووه‌ ..پێویستیان به‌م ڕێنماییانه‌یه‌

ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌ چل ساڵ تیپه‌ڕی كردووه‌ ..پێویستیان به‌م ڕێنماییانه‌یه‌

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!