ئەگەر ئێسكی ماسی لەقورگت گیر بوو

Fish bone skeleton

هەرچەندە زۆربەمان حەزمان لەخواردنی ماسی هەیە بەهۆی سودەكانیەوە بۆ تەندروستیمان و خۆشی تامەكەیەوەو تەنانەت هەندێكیشمان ماسی هەر بە ئێسكەكەیەوە دەخۆین، بەڵام زۆر جار بەهۆی مانەوەی دڕكی ماسی لەقوڕگماندا تووشی ناڕەحەتی ئێش و ئازار دەبین.

 

بۆیە هەركاتێك تووشی ئەم كێشەیە بووینەوە پێویستە ئەم ڕێگە چارە سروشتیە بەكار بێنین كە بەئاسان ترین شێوە لەو قوڕگ ئێشەو ناڕەحەتییە ڕزگارمان دەكات.

چەند دانەیەك زەیتون بێنەو لەناو هەندێك ئاودا بیكۆڵێنەو دواتر ئەو شەربەتی زەیتوونە هەر بەگەرمی و قوم قوم لەسەرخۆ بیخۆرەوە بۆ ئەوەی شەربەتەكە بۆ ماوەیەك لەسەر دڕكەكە بمێنێتەوە، پاشان و دوای چەند خولەكێك دەبینیت كە نە ئێسكەكەو نە ناڕەحەتیەكەشی لەقوڕگدا نامێنێت.

ئەگەر بڕواش بە كاریگەری ئەو چارەسەرییە ناكەیت دەتوانیت تاقی بكەیتەوە، بۆنموونە هەندێك ئێسكی ماسی بكەرە ناو شەربەتێكی كوڵاوی زەیتوونەوە وەكو لەسەرەوە باسمان كرد دەبینیت كە یاش چەند خولەكێك ئێسكی ماسیەكە نەرم دەبێتەوە، بەشێوەیەك وەكو مەعكەرۆنی لێنراوی لێدێت.

………

كورديو

kurdiu.org


ئەگەر ئێسكی ماسی لەقورگت گیر بوو

ئەگەر ئێسكی ماسی لەقورگت گیر بوو

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!