لە كیسێك چبسی پەتاتەدا ئەمانە هەیە

3332112-Yummy-potato-chips-in-white-bowl-Stock-Photo

پەتاتە بەهایەكی خۆراكی بەرزی هەیە، هیچ چەوری و كۆلیسترۆڵ و سۆدیۆمی تێدا نییە، سەرچاوەیەكی باشە بۆ ڤیتامین C، پۆتاسیۆم، ریشاڵ، ماددە دژەئۆكسانەكان، بەڵام كە پەتاتە قاژ دەكرێت و بە گەرمییەكی زۆرەوە لەناو زەیت یان رۆندا سووردەكرێتەوەو ماددەی تری دەخرێتە سەرو دەبێتە چبس بە مەبەستی خۆشكردنی چێژو خۆڕاگرتن بۆ ماوەیەكی زۆر، ئەوا ئەو كاتە دەبێتە خۆراكێكی ناتەندروستییانە.

 

چبسی پەتاتە بریتییە لە پەتاتەی قاژقاژكراو كە سووركراوەتەوە پاش ئەوەی كە ماددەی چێژبەخشی تێكەڵكراوە لەگەڵ خوێ یان سركە یان پەنیرو پیا و بەهارات.

لە هەر كیسێكی مامناوەندی چبسی پەتاتە نزیكەی (153) كالۆری لەخۆدەگرێت، لەگەڵ (60%) چەوری و (35%) كاربۆهیدرات و (5%) پرۆتین.

ئەگەرچی چبسی پەتاتە نیشاستەو وزەیەكی باش و ئاسن و بڕێك ڤیتامین C لەخۆدەگرێت، بەڵام باركراوە بە چەورییە تێرەكان و چەورییە نێوەندەكان كە چەوری خراپن و لە لەشدا دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیسترۆڵی خراپ، هەروەها رێژەیەكی بەرزی خوێ لەخۆدەگرێت، بۆیە چبسی پەتاتە یەكێكە لە كۆمەڵێك خۆراكی خێرا كە زیاد خواردنی دەكەوێتە نێو سنووری نەرێتە خراپەكانی پەیوەست بە خۆراك.

زیانە تەندروستییەكانی چبسی پەتاتە بریتین لە: زیادبوونی كێشی لەش و قەڵەوی، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە، زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە رەقبوونی خوێنبەرەكان و نەخۆشی دڵ، ماددەی ئەكریلەماید كە لە ئەنجامی سووركردنەوەی پەتاتە بە پلەی گەرمی بەرزەوە پەیدا دەبێت ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەو تێكچوونی دەمارەكان زیاد دەكات.

……………

كوردیو

kurdiu.org


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!