گەنجێکی کورد “کوردگرام” لەجیاتی تەلەگرام دروستدەکات

گەنجێکی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەوڵدایە تۆڕێکی کۆمەڵایەتی هاوشێوەی تەلەگرام بەناوی کوردگرام دروستبکات.

نەوید کەریمی، شارەزای بواری ئایتی و ئینتەرنێت، تەمەنی 17 ساڵە و خەڵکی شاری شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستانە. ئەو پرۆژەیەکی بۆ دروستکردنی تۆڕی کۆمەڵایەتی کوردگرام دەستپێکردووە.

لە چەند مانگی رابردوو، نەوید کەریمی لە کێبڕکێی ئینتەرنێت لە ئاستی نێودەوڵەتی لەبارەی دروستکردنی پرۆگرام و بیرۆکە، پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.

کەریمی دەڵێت، ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییەی بڕیارە دروستیبکات، کوالێتی لە تەلەگرام باشتر دەبێت.

ئەو دەشڵێت، پرۆژەکەی ئامادەیە و دوای نەورۆز بڵاویدەکاتەوە.


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!