داره‌كان چی بۆ مرۆڤ ده‌كه‌ن

55a6332dc4618805178b4596

لێكۆڵینه‌وه‌ زانستیه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نن كه‌ داره‌كان كاریگه‌ری ئه‌رێنی درووست ده‌كه‌ن له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ و ته‌ندرووستی .

زاناكان له‌ زانكۆی شیكاگۆ له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ سه‌وزایی و داره‌كان كاریگه‌ری ئه‌رێنیان له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ هه‌یه‌ ، هه‌روه‌ها ژیان له‌و شوێنانه‌ی كه‌ داری لێیه‌ ته‌ندرووستی  و حاڵه‌تی ده‌روونی كه‌سه‌كه‌ باشتر ده‌كات .

زاناكان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ داره‌كان سوودی بۆ نه‌خۆشیه‌ ده‌روونیه‌كان و نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و چالاك كردنی خواردن و هه‌روه‌ها كه‌م كرنه‌وه‌ی ژانه‌ سه‌ر هه‌یه‌.

زاناكان بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و شوێنانه‌ ده‌ژین كه‌ سه‌وزایی و داری زۆره‌ له‌ حاله‌تێكی ده‌روونی باش و كێشه‌ی نه‌خۆشی دڵیان نیه‌و هه‌روه‌ها ده‌ورانی خوێنیان چالاكه‌ .

ئه‌م كه‌سانه‌ كه‌متر توشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ و شه‌كره‌ و نه‌خۆشیه‌ ترسناكه‌كان ده‌بن .

………….

س rojana.net


داره‌كان چی بۆ مرۆڤ ده‌كه‌ن

داره‌كان چی بۆ مرۆڤ ده‌كه‌ن

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!