وا ده‌كات خێزانه‌كه‌ت زیاتری خۆش بوێ ی

FWTS59EFCEILWR0.LARGE

ئافره‌تان جیاوازن له‌ جۆری بیركردنه‌وه‌ و ڕه‌فتاریان به‌رامبه‌ر به‌ هاوسه‌ره‌كانیان ، به‌لام كۆمه‌ڵێ بابه‌تی گشتگیر هه‌یه‌ كه‌ زۆربه‌ی ئافره‌تان حه‌زی پێ ده‌كه‌ن له‌ پیاوه‌كانیان هه‌بێت .

یه‌كێك له‌و شتانه‌ی كه‌ ئافره‌ت پێ ی خۆشه‌ بریتیه‌ له‌ گرنگی پێ دان ، كاتێ كه‌ باسی گرنگی پێ دان ده‌كه‌ین مه‌به‌ستمان به‌ شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆیه‌ واتا كڕینی دیاری و موفاجه‌ئه‌كردن بۆی  و چه‌ندان شتی تر كه‌ ئه‌و پێی  دڵخۆش ببێ .

هه‌روه‌ها قسه‌ و گفتوگۆ كردن به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ت وا ده‌كات هه‌ست به‌ دڵخۆش بكات و هیچ كاتێ لێت دوور نه‌كه‌وێته‌وه‌ .

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ڕاستگۆیی یه‌كێكه‌ له‌ نیشانه‌كانی وه‌فابوون و به‌رده‌وامی ژیانی هاوسه‌رگیری له‌ نێوان ژن و پیاودا .

له‌ كۆتاییشدا خاوێنی پیاو و جوانی له‌ جل و به‌رگی و بۆن خۆشی یه‌كێكه‌ له‌ و بابه‌ته‌ گرنگانه‌ بۆ زیاتر درووست بوونی خۆشه‌ویستی و میهره‌بانی له‌ نێوانیان.

 

rojana.net سه‌رچاوه‌


وا ده‌كات خێزانه‌كه‌ت زیاتری خۆش بوێ ی

وا ده‌كات خێزانه‌كه‌ت زیاتری خۆش بوێ ی

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!