چه‌ند زانیارییه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر سه‌باره‌ت به‌ یوتیوب

youtube-0

 

چه‌ند زانیارییه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر سه‌باره‌ت به‌ یوتیوب
وه‌رگێڕانی له‌ئینگلیزییه‌وه‌: والی عه‌لی
1. به‌ده‌ر له‌ ڤیدیۆی میوزیكئامێزی پرۆفیشناڵ، ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی كه‌ زۆرترین جار بینراوه‌، دیمه‌نێكه‌ به‌ناوی “Charlie bit my finger—again” كه‌ هه‌شت سه‌د ملیۆن
بینینی تێپه‌ڕاندووه‌.

2. پێشئه‌وه‌ی یوتیوب دروستبكرێت، ماڵپه‌ڕێكی تری هاوشێوه‌ هه‌بووه‌ به‌ناوی ShareYourWorld. com. له‌ساڵی 1997 ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ بووه‌ سایتێكی پێشه‌نگ له‌شێركردنی ڤیدیۆدا، به‌ڵام به‌هۆی لاوازی ئاستی ته‌كنۆلۆجیا له‌و سه‌رده‌مه‌دا، شكستی هێنا.

3. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه‌ زۆرێك له‌وانه‌ی سایته‌كه‌ ته‌نیا بۆ بینینی ڤیدیۆی میوزیك، كامێرای شاراوه‌و كورته‌ ڤیدیۆ به‌كارده‌هێنن ئه‌و راستییه‌ نازانن كه‌ زیاتر له‌ حه‌وت هه‌زار سه‌عات فیلمی درێژ و به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنی له‌سه‌ر یوتیوب هه‌یه‌.

4. به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی ئه‌لێكسا كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ریزبه‌نديی ماڵپه‌ڕه‌كان، یوتیوب له‌ڕووی زۆری میوانه‌وه‌ سێیه‌م به‌ربڵاوترین ماڵپه‌ڕه‌. ته‌نیا گوگڵ و فه‌یسبوكی له‌پێشه‌وه‌ن و له‌پێش ماڵپه‌ڕه‌ زه‌به‌لاحه‌كانی وه‌ك یاهوو و ئیبه‌ی و ویكیپیدیا و ئه‌مازۆنه‌وه‌یه‌.

5.یه‌كه‌م وشه‌گه‌ل كه‌ له‌سه‌ر یوتیوب وتراوه‌و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ “All right, so here we arein front of the elephants”ه‌ كه‌ له‌لایه‌ن كه‌ریم-ه‌وه‌ وتراوه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌دامه‌زرێنه‌رانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌. كه‌ریم هه‌ر بۆ خۆشی ئه‌و رسته‌یه‌ی به‌كامێراكه‌ وتووه‌.

6. له‌سه‌ره‌تاكانی دامه‌زراندنیدا، دامه‌زرێنه‌رانی یوتیوب هه‌وڵیاندا جه‌ماوه‌ر له‌ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕی Craigslistه‌وه‌ بۆ یوتیوب په‌یدابكه‌ن، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی ئۆفه‌ری 100 دۆلار بۆ سه‌رنجڕاكێشانی كچان تا 10 ڤیدیۆ یان زیاتری خۆیان له‌سایته‌كه‌ بڵاوبكه‌نه‌وه‌. به‌ڵام‌ ته‌نیا یه‌ك كه‌سیش وه‌ڵامی ئه‌م ئۆفه‌ره‌ی نه‌دایه‌وه‌.

7. له‌ ئۆكۆتۆبه‌ری ساڵی 2006 ته‌نیا 18 مانگ پاش دروستكردنی، گوگڵ به‌بڕی ملیارێك و 650 ملیۆن دۆلار یوتیوبی كڕی. پاره‌كه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی نایه‌كسان به‌سه‌ر سێ دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌یدا دابه‌شكرا.

8. یوتیوب له‌ساڵی 2005 له‌لایه‌ن سێ كه‌سه‌وه‌ به‌ناوه‌كانی چاد هورلی، ستیڤن چین، جه‌واد كه‌ریم كه‌ كارمه‌ندی پێشووی په‌ی باڵ بون دامه‌زراوه‌.

9. ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی كه‌ زۆرترین جار بینراوه‌ له‌سه‌ر یوتیوب، ناوی “Gangnam Style”ه‌ كه‌ دوو ملیار و 200 ملیۆن جار بینراوه‌.

10. هه‌موو خوله‌كێك نزیكه‌ی 100 سه‌عات دیمه‌نی ڤیدیۆیی له‌سه‌ر یوتیوب ئه‌پلۆد ده‌كرێت.

11. یوتیوب سه‌ره‌تا وه‌ك سایتێكی ده‌یتینگ واته‌ په‌یوه‌ندی نێوان ژن و پیاو ده‌ستیپێكردووه‌، به‌ڵام شكستی هێناوه‌.

12. هه‌موو خوله‌كێك 700 تویت به‌ لینكی یوتیوبه‌وه‌ له‌ماڵپه‌ڕی تویته‌ر، پۆست ده‌كرێت.

13. زیاتر له‌یه‌ك ملیۆن دروستكه‌ری ڤیدیۆ له‌زیاتر له‌ 30 وڵات پاره‌ به‌و ڤیدیۆیانه‌ په‌یداده‌كه‌ن كه‌ له‌ یوتیوب ئه‌پلۆدی ده‌كه‌ن، نزیكه‌ی نیوه‌ی ئه‌مانەش به‌مه‌ ده‌ژین.

14. بینه‌رانی یوتیوب نزیكه‌ی 56%یان نێرینه‌و 44%یان مێینه‌ن. پێشبینی ده‌كرێت به‌ هاتنی ساڵی 2020 بینه‌ره‌ نێرینه‌كانی یوتیوب بگاته‌ نزیكه‌ی 60%.

15. یه‌كه‌م دیمه‌نی ڤیدیۆیی كه‌ له‌سه‌ر یوتیوب دابه‌زیوه‌ ناوی “Me at the zoo”ه كه‌ له‌ 23-4-2005 دابه‌زیوه‌ كه‌ ماوه‌كه‌ی 19 چركه‌ بووه‌. تائێستا ئه‌و دیمه‌نه‌ 16 ملیۆن و 500 هه‌زار جار بینراوه‌.

16.ئه‌و ئه‌كاونته‌ی زۆرترین سه‌بسكرایبه‌ری هه‌یه‌ له‌ یوتیوب ناوی “Music”ه‌ كه‌ 88 ملیۆن سه‌بسكرایبه‌ری هه‌یه‌.

17. 75%ی به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌، له‌ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكان.

18. به‌گوێره‌ی خه‌مڵاندنه‌كان مانگانه‌ یه‌ك ملیار كه‌س یوتیوب به‌كارده‌هێنن. به‌واته‌یه‌كی تر هه‌موو مانگێك زیاتر 15%ی دانیشتوانی گۆی زه‌وی سه‌ردانی یوتیوب ده‌كه‌ن.


چه‌ند زانیارییه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر سه‌باره‌ت به‌ یوتیوب

چه‌ند زانیارییه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر سه‌باره‌ت به‌ یوتیوب

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!