زۆر دانیشتن به‌رامبه‌ر ته‌له‌فزیۆن تووشی چیت ده‌كات ؟

shutterstock_67308952

یه‌كێك له‌و دیارده‌ خراپانه‌ی زۆرێك له‌ خه‌ڵكی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن بریتیه‌ له‌ سه‌یر كردنی ته‌له‌فزیۆن بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر و دانیشتن به‌رانبه‌ری به‌تایبه‌تی له‌و مانگه‌ كه‌ مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌ .

 

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ له‌ زانكۆی (دیكن) له‌ ئوستڕالیا باس له‌ دانیشتن ده‌كات به‌رامبه‌ر شاشه‌كانی ته‌له‌فزیۆن بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر، ئه‌م عاده‌ته‌ خراپه‌  ده‌به‌ستێته‌وه‌ به‌ تووش بوونی كه‌سه‌كه‌ به‌ قه‌له‌قی و دڵه‌ڕاوكێ و تووڕه‌بوون .

زاناكن پێیان وایه‌ كه‌ دانیشتنی زۆر به‌رامبه‌ر ته‌له‌فزیۆن و سه‌یر كردنی ،كه‌سه‌كه‌ تووشی كه‌م خه‌وی و هه‌روه‌ها كێشه‌ بۆ حاڵه‌تی ده‌روونی كه‌سه‌كه‌ش درووست ده‌كات .

وه‌ به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ كۆنه‌كانیش كه‌ پێشتر ئه‌نجام دراوه‌ ئه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ دانیشتن بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌سه‌كه‌ تووشی قه‌ڵه‌وی و نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م و هه‌روه‌ها نه‌خۆشیه‌كانی دڵ ده‌كات .

خه‌ڵكێكی به‌زۆر به‌ تایبه‌تی له‌ مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز به‌ هۆی سه‌یر كردنی به‌رنامه‌و زنجیره‌ ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه‌ كاتێكی زۆر به‌سه‌ر ده‌به‌ن به‌ دانیشتن به‌رامبه‌ر ته‌له‌فزیۆنه‌وه‌ و بێ ئه‌وه‌ی جوله‌و وه‌رزشێك ئه‌نجام بده‌ن  ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌مه‌ زیانێكی زۆر خراپیان لێده‌دات و تووشی چه‌نده‌ها نه‌خۆشیان ده‌كه‌ن .

 

سه‌رچاوه‌: rojana.net


زۆر دانیشتن به‌رامبه‌ر ته‌له‌فزیۆن تووشی چیت ده‌كات ؟

زۆر دانیشتن به‌رامبه‌ر ته‌له‌فزیۆن تووشی چیت ده‌كات ؟

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!