حيكمه‌تى فره‌ ژنى پێغه‌مبه‌ر (د.خ) له‌سه‌ر بێت

.
بسم الله الرحمن الرحيم
الحمد لله وحده، والصلاة والسلام على من لا نبي بعده،
هۆى فرە ژنى پێغەمبەرمان (صلى الله علیە وسلم) لەبەر كۆمەڵێك حیكمەتى زۆرە لەئەوانە:-
1-خواى گەورە حەڵاڵى كردووە بۆ پیاوان لە شەریعەتەكانى پێش ئیسلام و لەشەریعەتى پێغەمبەرەكەماندا (صلى الله علیە وسلم) كە زیاتر لە چوار خێزانیان ببێت،كەواتە فرە ژنى تایبەت نییە بە پێغەمبەر (محمد)وە(صلى الله علیە وسلم)، پێغەمبەر یعقوب (علیە السلام) دوو خێزانى هەبووە و پێغەمبەر سلیمان (علیە السلام) نەوەدونۆ خێزانى هەبووە و لە شەوێكدا سەرجێى لەگەڵ هەموویاندا ئەنجام داوە بە ئومێدى ئەوەى خواى گەورە لەهەر خێزانێكى كوڕێكى پێ ببەخشێ بۆ جیهادكردن لە ڕێگاى خوادا.(فتح البارى 7/87/2819).
ئەم فرە ژنی یەش شتێكى داهێنراو نەبووە لە تەشریعى ئیسلامدا و پێچەوانەى عەقڵ وفطرەتى پاكى ئیسلام نەبووە،بەڵكو داخوازى حیكمەتى شەرعى بووە لەبەرئەوەى:-
بەپێ ى سەرژمێرى بەردەوام ژمارەى ئافرەتان زۆرترە لە لە پیاوان،لەپیاواندا هەیە تواناى جووت بوونى زیاترە بۆیە حەڵاڵ كراوە زیاتر لەخێزانێكى ببێت بۆ ئەوەى بە حەڵاڵى كارى شەرعى ئەنجام بدات،یان نەفسى خۆى خەفەتان بكات،كاتێك ئافرەت دەكەوێتە سوڕى مانگانە (حيض) یان زەیستانى (نفاس) ئەبێتە ڕێگر بۆ ئەوەى مێردى كارى شەرعى لەگەڵدا ئەنجام بدات چونكە لەئەو حاڵەتەدا جووت بوون حەرام كراوە لە ئیسلامدا.بۆیە لەئەو كاتەدا ئیسلام بۆى حەڵاڵ كردووە خێزانى ترى ببێت بۆ ئەوەى دوور بێت لەكارى داوێن پیسى (زینا).كەواتە فرە ژنى كردەوەى پێ كراوە لەشەریعەتى پێش ئیسلام ولە ئیسلامیشدا و دژواریش نییە لەگەڵ عەقڵى ساغ وفطره تى پاكدا وجارى واش هەیە پێویستى هەیە ئەخوازێت فرە ژنى ببێت.كەواتە هیچ جێگەى سەرسوڕمان نییە لاى كەسێك كە خۆى بە موسڵمان بزانێت كاتێك كە پێغەمبەرمان (صلى الله علیە وسلم)زیاتر لە خێزانێكى هەبووە.
2- فرە ژنى پێغەمبەرمان (صلى الله علیە وسلم)بۆ پتەوكردنى پەیوەندى بووە لەگەڵ هەندێك لە هۆزەكاندا بۆزیاتربوونى هێزى بۆ خزمەتى ئیسلام تا بتوانێت باشتر ئیسلام بڵاوبكاتەوە، چونكە بوونى پەیوەندى خێزانى لەگەڵ هۆزەكاندا ئەبێتە هۆى زیادبوونى خۆشەویستى وبرایەتى لە ئیسلامدا.
3- داڵتەدان و سەرپەرشتى ئافرەتانێكى مێرد مردوو كە بێبەش بوو بوون لەسەرپەرشتیارى باش و دڵ شكاوبوو بوون لە ناوكۆمەڵگادا.بۆیە كردنى بە سوونەت بۆ ئوومەتەكەى ڕێگەیەك لە چاكە كردن لەگەڵ ئەو ئافرەتانەى كە مێردەكانیان شەهید بووە لە جیهاددا لە دواى عیدەى وەفاتى مێردیان مارەیان بكەن..
4- بەئومێدى ئەوەى نەوەى زۆرى لێ بكەوێتەوە بۆ زیادبوونى ئومەتى پێغەمبەرمان (صلى الله علیە وسلم) تا بتوانن زیاتر خزمەتى ئیسلام بكەن و هۆكارێك بن بۆ سەرخستنى ئیسلام وبڵاوكردنەوەى.
5- زۆرى مامۆستایانى ئافرەتان و ڕێنمووكەران لەناو ئافرەتاندا بۆ ئەوەى ئەو زانیاریانەى كە فێربوون لە پێغەمبەرەوە (صلى الله علیە وسلم) بگەیەنن بە ئومەت بە تایبەتى هەڵسوكەوتى پێغەمبەرمان(صلى الله علیە وسلم) لەناو ماڵى خۆیدا.
6- ئەگونجێت خێزانى لەئەو ئافرەتانە بێت كە منداڵیان نابێت، مێردیشى پێ ى خۆشە منداڵى ببێت.بوونى فرە ژنى پێغەمبەرمان (صلى الله علیە وسلم) تەنها مەبەستى ئارەزووى جنسى نەبووە.چونكە پێغەمبەرمان (صلى الله علیە وسلم) تەنها یەك خێزانى كچ بووە كاتێك كە مارەى كردووە ئەویش دایكمان عائیشەیە (خوا لەخۆى وباوكى ڕازى بێت) خێزانى ترى هەموویان بێوە ژن بوون،ئەگەر مەبەستى ئارەزوو بوایە و ئارەزووى پاڵنەر بووایە بۆ فرەژنى كچى مارە ئەكرد بۆ تێركردنى ئارەزووى نەك ئافرەتانێكى بەتەمەن وبێوەژن.بەتایبەت دواى كۆچ كردنى بۆ مەدینەودروست بوونى دەوڵەتى ئیسلام و هێزى زۆرى موسڵمانان و هەموو خێزانەكانیشى زۆریان پێ خۆش بوو كە پێغەمبەر (صلى الله علیە وسلم) خێزانیان لێ بهێنێت وخزمایەتییان لەگەڵدا بكات بەڵا ئەمەی نەكرد.پاشان ئەگەر كەسێكى ئارەزواى بووایە ئەزانرا كاتێك كە گەنج بوو تەنها خێزانێَكى بەتەمەنیشى هەبووە كە دایكمان (خدیجە)بوو (خوا لێ ى ڕازى بێت) تەمەنى (40) ساڵ بوو.پێغەمبەرمان (صلى اللە علیە وسلم)ئەوكاتە تەمەنى (25)ساڵ بووە،یان لەناوخەڵكدا ئەزانرا ئەگەر ستەمى بكردایە لە خێزانەكانى چونكە تەمەنیان زۆر جیاوازبوو لە جوانیشدا وەكویەكنەبوون.بەڵام ئەوەى كە ئاشكرابوو لاى دوژمنەكانیشى ئەوەبوو شاهێدى پاكیان بۆ داوە لەكاتى گەنجى و چوونە ساڵیدا،ئەمەش بەڵگەیەكى ئاشكرایە لەسەر ئەوپەڕى پاكێتى وخوڕەوشتى بەرزى پێغەمبەرمان (صلى الله علیە وسلم) لە هەموو قۆناغەكانیدا ولەهەموو كارەكانیدا تا بەوە ناسرابوو ناوبانگى دەركردو هیچ كام لە دووژمنانى نەیان توانییوە بوختانى ئەوەى بدەنە پاڵ كە گوایە كەسێكى ئارەزواى بووە وەكو دوژمنانى ئەمڕۆى دینەكەى ئەو درۆ و بوختانە دەكەن كە خۆشیان چاك دەزانن كە درۆ دەكەن…
لەكۆتایدا دەڵێم:-
بوونى فرەژنى پێغەمبەرمان (صلى الله علیە وسلم) بەڕەزامەندى(الله) بووە بۆیە واجبە ئیمانمان پێ ى هەبێت،هەركەسێك ئیمانى بەهەندێ لەشەرعەكەى هەبێت و ئیمانى بەهەندێكى ترى نەبێت وەكو كردارى جوولەكە باچاك بزانێت كافر ئەبێت ئەگەر بەرژەوەندى خۆى ئەزانێت با تەوبە بكات ئەگینا درۆ وبوختانى هیچ زیانێك بە ئیسلام ناگەیەنێت.
پاشان بەدوژمنانى پێغەمبەرەكەمان(صلى الله علیە وسلم)ئەڵێم:-
ئایا فرەژنى باشە بۆ كەسێك كە دادپەروەرى بكات لە نێوانیاندا یان یەك ژنى هەبێت بەشەرعى وچەندەها ژنى ترى ناشەرعى وكاتى وكارى داوێن پیسى ئەنجام بدات لەگەڵ كام كچەى كە جوان وگەنج بێت ؟!!
دینەكەمان بۆ كەسێكى موسڵمان كە بتوانێت دادپەروەربێت حەڵاڵى كردووە بۆى زیاتر لە خێزانێك دوان بێت یان سیان یان چوار،ئێوەش خۆتان ودینى خۆتان (لَكُمْ دِينُكُمْ وَلِيَ دِينِ).
ئەگەر فرە ژنى قەدەغە بكرێت بێ گومان زۆرێك لە ئافرەتان هەڵئەخەڵتێنرێن و كارى داوێن پیسیان پێ ئەنجام ئەدرێت وناموس وشەرەفى خەڵكى ووڵاتەكەمان لەكەدار ئەدرێت ونەوەى نوێمان كەم دەبێتەوە و منداڵى ناشەرعى وفڕێدراو زۆر ئەبێت وخێزانەكان بەرەو هەڵوەشاندنەوە ئەچێت و چەندەها نەخۆشى ترسناك وكوشندە بڵاو ئەبێتەوە وەكو نەخۆشى ئایدز.
بڕوانە (فتوى اللجنة الدائمة) والله أعلم،بەرگى 19 لاپەڕە (170-178)
(غوستاف لوبون) دەڵیت:-
(یاساى فرە ژنى یاسایەكى جوانە بۆ بەرزكردنەوەى ڕەوشتى ئەو ئومەتانەى پەیڕەوى دەكەن و خێزانەكان زیاتر پەیوەندییان لەگەڵ یەكدا پتەو ئەبێت و ڕێزى زیاترى تێدایە بۆ ئافرەت كەلاى ئەوروپى یەكان دەستى ناكەوێت.
(برنارد شوى) نوسەر ئەڵێت:-دڵنیا بن ئەوروپا ناچار ئەبێت بگەڕێتەوە بۆ ئیسلام پێش كۆتاى سەدەى بیست پێ خۆش بێت یان پێ ى ناخۆش بێت.
ئەمە قسەى دوژمنانى ئیسلامە كە باس لە چاكەى ئیسلام ئەكەن لەسەر فرە ژنى.

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!