​كۆمپیوتەرێك بە نرخى يەك مۆز دەخرێتە بازاڕەوە

20150624204609000502

هەرزانترین كۆمپیوتەری جیهان بە ناوی چیپ دروست كراوە و نرخەكیەشی تەنها 9 دۆلاری ئەمریكیە و لە ئێستاشدا لە ماڵپەری كیك ستار نمایش كراوە بۆ كۆكردنەوەی یارمەتی و جێبەجێكردنی پرۆژەكە .

 

ئەم كۆمپیوتەرە نوێیە لەلایەن كۆمپانیای نێكست پینگ ەوە دروست كراوە و لە ڕێكلامی ئەو كۆمپیوتەرەشدا ئاماژە بەوە دەدەن كە نرخەكەی یەكسانە بە پارەی یەك دانە مۆز .

تایبەتمەندیەكانی ئەم كۆمپیوتەرە نوێیە بریتیە لە رامێكی 4 گێگابایتی و میمۆریەكەی 4 گێگا بایتەو یەكەی ڕێكخەری ناوەندی یاخود پرۆسێسەرەكەی 1 گێگا هێرتزە و خزمەتگوزاری وای فای و بلوتوسی هەیە .

لە رێگای پۆرتی جیاوازەوە پالپشتی هەموو جۆرە شاشەیەك دەكات وەكو پۆرتی یوئێس بی و ڤی جی ئەی و ئێچ دی ئێم ئای .

بۆ كارپێكردنیی ئەو كۆمپیوتەرە , پێویستە بیبەسترێت لە مۆنیتەرێك یان شاشەیەك و و پاشان لەڕێگەی كیبۆرد و ماوسی وایەرلێسەوە كاری پێبكەیت.

چەند پرۆگرامێكی جیاواو لە نێو ئەو كۆمپیوتەرە بچوكەدا جێگیر كراوە لە وانە پرۆگرامەكانی ئۆفیس و لێدەری دەنگ و رەنگ و ویب براوسەر و تۆرێنت و چەندانی تر

شایەنی باسە تاوەكو ئێستا زیاتر لە 2 ملیۆن دۆلار بۆ جێبەجێكردنی ئەم پرۆژەیە لە ماڵپەری كیك ستار كۆكراوەتەوە و واش بریارە مانگی 12 ی ئەمساڵ ئەم كۆمپیوتەرە لە تەواوی بازارەكانی جیهان بفرۆشرێت .

 

كوردیو

http://www.kurdiu.org/details.php?section=hawal&lang=1&type=8&id=37300


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!