سووده‌كانی هێلكه‌

.

هێلكە Eggs
خۆراكێكی تەواو و تەندروستییانەیە چونكە گەلێك مادەی خۆراكی گرنگی تێدایە وەكو ڤیتامین A و ڤیتامین B و ڤیتامین D، كانزای ئاسن، كالسیۆم، فۆسفۆر، كەمێك زینك و یۆد، هەروەها سەرچاوەیەكی باشی پرۆتینە، یەك هێلكە نزیكەی 7 گرام پرۆتینی تێ
دایە، پرۆتینی هێلكە لەو جۆرە پرۆتینانەیە كە هەرسكردنی ئاسانە. كەواتە خواردنی هێلكە رۆژانە پێویستە، تەنیا دوو گروپی خەڵك پارێزیان لە خواردنی زەردێنەی هێلكە هەیە،
 ئەوانەی كە هەستەوەرییان بە هێلكە هەیە لەگەڵ ئەو كەسانەی كە پارێزیان هەیە لە كۆلیستیرۆل، وەكو نەخۆشانی دڵ و شەكرە و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن. هێلكەی كوڵاو خۆراكێكی تەواو و گونجاوە بۆ منداڵ و گەورە و پیرەكان چونكە جوین و هەرسكردنی زۆر ئاسانە و بەهایەكی خۆراكی بەرزیشی هەیە. وا باشە كە هێلكە بە تەواوی هەردوو زەردێنە و سپێنەكەی كوڵابێت. ئەوانەی كە ئەم نەخۆشییە درێژخایەنانەیان هەیە دەتوانن كە هەفتانە تەنیا دوو زەردێنەی هێلكە بخۆن. هێلكە نزیكەی 75 كالۆری وزەی تێدایە كە دابەش بووە بەسەر 15كالۆری لە سپێنە و 60 كالۆری لە زەردێنەكەیدا. یەك زەردێنەی هێلكە چەوری و نزیكەی 200 میللیگرام كۆلیستیرۆل لەخۆدەگرێ.

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!