ئایدزی نوێ لە رێگەی مێرووەكانەوە دەگوازرێتەوە

ئایدزی نوێ لە رێگەی مێرووەكانەوە دەگوازرێتەوە
 .
ئایدزی نوێ لە رێگەی مێرووەكانەوە دەگوازرێتەوە
نەخۆشیی شاگاس لە رێگەی زیندەوەرەكانەوە لە كەسێكەوە دەگوازرێتەوە بۆ كەسێكی تر و ئێستا ئەو نەخۆشییە وەك ئایدزێكی نوێی لێهاتووە لە هەردوو كیشوەری ئەمەریكا.
گۆڤاری پلۆس ئاشكرای كردووە كە ئەو نە
خۆشییە لە ئەمەریكادا بە ئایدزی نوێ ناودەبرێت.
ئامادەكارانی توێژینەوەكە كە ژمارەیەك پسپۆری نەخۆشییە ئیستیواییەكانیان لە كۆلێژی بایلۆری تەندروستی لە هیوستن تێدایە دەڵێن بڵاوبوونەوەی مەترسیداری ئەو نەخۆشییە لە نیوەی سەر گۆی زەوی هاوشێوەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ئایدزە لە پێشتردا.
شاگاس بەوە ناسراوە كە لە رێگەی پەڵەی برینەوە و بەهۆی مێرووەكانەوە لە كەسێكەوە دەگوازرێتەوە بۆ كەسێكی تر و لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تسی تسی ئەفەریقی دەچێت كە لە ئەفەریقا بەهۆی مێشەوە دەگوازرێتەوە و دەبێتە هۆی نەخۆشیی خەو.
زاناكان دەڵێن نەخۆشیی شاگاس وەك ئایدزە و ماوەیەكی زۆری دەوێت تا دەردەكەوێت و چاكبوونەوەی نەخۆش زۆر زەحمەتە.
ئەو نەخۆشییە تا ئێستا 8 ملیۆن كەسی لە نیوەی گۆی زەوی تووشكردووە كە زۆرینەیان لە مەكسیك و كۆڵۆمبیا و ئەمەریكای ناوەڕاستن.
نەخۆشییەكە هەروەها لە دایكەوە دەگوازرێتەوە بۆ كۆرپەكەی، هەروەها لە رێگەی گواستنەوەی خوێنیشەوە و ئەوانەی تووشی دەبن كێشەی فراوانبوونی خوێنبەرەكانیان هەیە كە لەوانەیە ببێتە هۆی راگرتنی دڵ یان تەقاندنی.
راپۆرتەكە دەڵێ 300 هەزار تووشبوو لە ئەمەریكاش هەن.

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!