ئاگاداربن…سپرا له‌م شتانه‌ دروستده‌كرێت

afapr003d_2338119

به‌شێكى زۆر له‌ خانمان سپرا وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌كى ڕازێنه‌ره‌وه‌ بۆ وه‌ستاندنى قژیان به‌و شێوه‌یه‌ى كه‌ ده‌یانه‌وێت به‌كاردەهێنن.

ئه‌نجامه‌كانى نوێترین توێژینه‌وه‌ی پزیشكى ده‌ریده‌خه‌ن ئه‌و پێكهاته‌كانى سپرای لێ دروستده‌كرێت زیانێكى زۆریان هه‌یه‌ بۆ قژ و ده‌بنه‌ هۆی هه‌ڵوه‌رینى، جگه‌ له‌ لاوازكردنى و له‌ده‌ستدانى ڕه‌نگه‌ سروشتیه‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و پێكهاته‌ كیمیایانه‌ی كه‌ سپریان لێدروستده‌كرێن و بریتین له‌: قه‌وزه‌ی ده‌ریای، به‌نزین، قوڕ و ئه‌لكهول.

له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ به‌كارهێنانى سپرای به‌شێوه‌ی ڕۆژانه‌ و بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ ده‌بێته‌ هۆی وه‌ستاندنى گه‌شه‌ى موووه‌كانى سه‌ر به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ ١٢ ساڵی پێویسته‌ بۆ ئاسای بوونه‌وه‌یان.

جێێ ئاماژه‌یه‌ له‌ ماوەی ڕابردوودا شاره‌زایانى بوارى جوانكارى چه‌ندین جار ئاگاداریان داوه‌ته‌ خانمان له‌ باره‌ی به‌كارنەهێنانى سپرا بۆ ڕازاندنه‌وه‌ى قژیان.

 

NRTtv

http://nrttv.com/NRT2/Details.aspx?Jimare=615


ئاگاداربن…سپرا له‌م شتانه‌ دروستده‌كرێت

ئاگاداربن…سپرا له‌م شتانه‌ دروستده‌كرێت

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!