به‌ڤیدیۆ.. فڕۆكه‌یه‌ك به‌ پاڵ ده‌خرێته‌ ئیش

rozh2711114-b

له‌ سه‌رماوسۆڵه‌یه‌كی 52 پله‌ی ژێر سفری سه‌دی، چه‌ند سه‌رنشینێكی فرۆكه‌یه‌كی سیبریا دابه‌زین و به‌ هه‌وڵیاندا فڕۆكه‌ به‌ستووه‌كه‌یان به‌پاڵ بخه‌نه‌ ئیش.

به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی ئیلاف كه‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربه‌ هێڵی ئاسمانیی سیبریا له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی ئیگارا كه‌ له‌رووی جوگرافییه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ سنووری جه‌مسه‌ری به‌سته‌ڵه‌كی باكور، به‌ته‌واوی به‌ستوویه‌تی و هیچ جووڵه‌یه‌كی پێ ناكرێت.

سه‌رنشینه‌كانی فڕۆكه‌كه‌ به‌ناچاری داده‌به‌زن و له‌ به‌فرێكی زۆردا پاڵ به‌ فڕۆكه‌كه‌وه‌ ده‌نێن، تۆبڵێی ئه‌م پاڵ پێوه‌نانه‌ چ سوودێكی بۆ فڕۆكه‌كه‌ هه‌بێت، ئایا فڕۆكه‌وانه‌كه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ ئۆتۆمبیلدا پێی ده‌ڵێن” پێی لێ هه‌ڵده‌گرێت؟”

سه‌نشینه‌كان به‌ گوڕٍوتینه‌وه‌ و هه‌ندێكیان به‌ زمانی روسی ده‌ڵێن: “هه‌مووان خوازیاری ئه‌وه‌ن بگه‌نه‌وه‌ ماڵه‌وه‌.”

به‌رپرسی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی خۆرئاوای سیبریاش رایگه‌یاند كه‌ سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی فڕۆكه‌كه‌ به‌ بۆدی و تایه‌ و سیتمی ئیشپێكردن به‌ستوویه‌تی و ته‌نانه‌ت ئۆتۆمبیلیش نه‌یتوانیووه‌ بچێته‌لای فڕۆكه‌كه‌ و رایكێشێت.

راشیگه‌یاند كه‌ لایه‌نی به‌رپرس لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و رووداوه‌ ده‌كات و سه‌رنشینه‌كانیش دووپاتیانكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ كوڕانی سیبریا ئازا و به‌هێزن و له‌و سه‌رماوسۆڵه‌یه‌دا به‌ده‌ستی رووت پاڵ به‌و فڕۆكه‌یه‌وه‌ ده‌نێن.


به‌ڤیدیۆ.. فڕۆكه‌یه‌ك به‌ پاڵ ده‌خرێته‌ ئیش

به‌ڤیدیۆ.. فڕۆكه‌یه‌ك به‌ پاڵ ده‌خرێته‌ ئیش

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!