بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌ئارامی‌ بخه‌ویت ئه‌م خواردنه‌وانه‌ بخۆره‌وه‌

c0ab3b90d021b1c7a991aa7740a2abb9_L

ئه‌گه‌ر ڕۆژێكی‌ پڕ كارت هه‌بو یان ماندوبویت به‌هۆی‌ كاركردن یان سه‌عی‌ كردنه‌وه‌، ئه‌وا پێویستت به‌خواردنه‌وه‌یه‌ك ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئارامیت پێببه‌خشێت‌و دورت بخاته‌وه‌ له‌و دڵه‌ڕاوكێیه‌.

ئه‌مانه‌ش ئه‌و خواردنه‌وانه‌ن:
1-    نه‌عنا
ئاوی نه‌عنا چاره‌سه‌ری‌ ئازار‌و گرژبون ده‌كات‌و هه‌وكردنی‌ قۆڵۆن كه‌مده‌كاته‌وه‌، له‌هه‌مانكاتدا له‌ش بۆنخۆش ده‌كات‌و گرژی‌ ماسولكه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه‌‌و غازاتی‌ ناو له‌ش فڕیده‌داته‌ ده‌ره‌وه‌‌و هه‌ستێكی‌ ساردت پێده‌به‌خشێت، یارمه‌تیت ده‌دات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئازار‌و وه‌ك سڕكه‌رێك بۆ پێست سودی‌ لێده‌بینیت، له‌هه‌مانكاتدا بۆ بۆنخۆشكردنی‌ ناو ده‌م سودی‌ هه‌یه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ پێش نوستن ئه‌و خواردنه‌وه‌یه‌ بخورێته‌وه‌.
2-    زه‌نجه‌فیل
یه‌كێكه‌ له‌و ڕوه‌كانه‌ی‌ كه‌ ئارامكه‌ره‌وه‌یه‌ بۆ مێشك‌و هه‌وكردنی‌ گه‌ده‌ ناهێڵێت، جگه‌ر چالاك ده‌كات له‌ڕێگای‌ مادده‌ی‌ كبریته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ له‌زه‌نجه‌فیلدا هه‌یه‌، ژه‌هر ده‌كاته‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ له‌ش‌و یارمه‌تی‌ ڕێكخستنی‌ خوێن ده‌دات، چاره‌سه‌رێكه‌ بۆ قۆڵۆن‌و چاره‌سه‌ری‌ نه‌خۆشیه‌كانی‌ ده‌كات، به‌رگری‌ له‌ش به‌هێَز ده‌كات‌و بیره‌وه‌ری‌ به‌هێز ده‌كات، مه‌ینی‌ خوێن ناهێڵێت‌و هه‌ستی‌ سێكسی‌ به‌هێز ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێویسته‌ له‌گه‌ڵ شیردا تێكه‌ڵ بكرێت‌و بخورێته‌وه‌.

 

ڕادیۆ ناوخۆ

http://radionawxo.org/kurdi/index.php/strange/helth/item/19568-2015-05-30-16-20-23.html


بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌ئارامی‌ بخه‌ویت ئه‌م خواردنه‌وانه‌ بخۆره‌وه‌

بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌ئارامی‌ بخه‌ویت ئه‌م خواردنه‌وانه‌ بخۆره‌وه‌

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!