جگەرە کێشان هەڕەشەی مردن لە 1 ملیار کەس دەکات

46506_498029950229941_1423752630_n
.

جگەرە کێشان هەڕەشەی مردن لە 1 ملیار کەس دەکات

شارەزایەکی بواری نەخۆشییەکانی شێرپەنجە ئاماژە بەوە دەکات کە جگەرە کێشان بوەتە مەترسیەکی زۆر گەورە لەسەر داهاتوی مرۆڤ و بە گەورەترین کارەساتی تەندروستی دادەنێت لە مێژوی مرۆڤایەتیدا.

لە وتەیەکیدا کە لە سیمینیارێکی تایبەت بە روبەڕوبونەوەی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە، پێشکەشیکرد، جۆن سیرڤن، سەرۆکی جێبەجێکاری دەستەی ئەمەریکی بۆ شێرپەنجە رایگەیاند: لەم سەدەیەدا نزیکەی 1 ملیار کەس لە ژێر هەڕەشەی مردندان بەهۆی جگەرەکێشانەوە.

وتیشی: نیوەی جگەرە کێشەکان بەهۆی نەخۆشییەکانی شێرپەنجەوە گیان لەدەست دەدەن و ساڵانەش 30 ملیۆن کەس دەخرێنە لیستی کەسانی جگەرەکێشەوە.


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!