مێشووله‌ فێڵ له‌مرۆڤ ده‌كات ‌

مێشووله‌ فێڵ له‌مرۆڤ ده‌كات ‌

.
مێشووله‌ فێڵ له‌مرۆڤ ده‌كات ‌
.
توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ریخستووه‌ «مێشووله‌كان به‌هۆی به‌كارهێنانی په‌رده‌كوله‌وه‌ ره‌فتاری پێوه‌دانیان ده‌گۆڕن».
.
ساڵانه‌ (650) هه‌زار كه‌س ده‌كوژێت
مێشووله‌ی مه‌لاریا
.
تازه‌ترین توێژینه‌وه‌ی فه‌ره‌نسی ده‌ریخستووه‌، مێشووله‌كان توانیوویانه‌ شێوازی پێوه‌دان و كاتی پێوه‌دانیان بگۆڕن له‌دوو گوندی ناوچه‌یه‌كی كۆماری به‌نین له‌ئه‌فریقیادا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌یه‌ که‌ دانیشتوانی ئه‌و دوو گونده‌ (جۆرێك له‌په‌رده‌كولله‌ی دژه‌ مێشووله‌یان به‌كارهێناوه‌ وه‌ك رێگایه‌ك بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و مێشوولانه‌ی كه‌ ده‌بنه‌ هۆی نه‌خۆشی مه‌لاریا).
.
نه‌خۆشییه‌ درمه‌كان
له‌ئێستادا ئه‌و جۆره‌ په‌رده‌كوللانه‌ كه‌ به‌ده‌رمانی قه‌ڵاچۆكردنی مێشووله‌ چاككراون، باشترین چه‌كن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و مێرووه‌و به‌سه‌ر جێگه‌كانی خه‌وتندا ده‌درێت و له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانی جیهانیدا دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی زۆرترین نه‌خۆشی مه‌لاریای تێدا به‌دیده‌كرێت. بۆ ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌ك توێژه‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسی له‌توێژینه‌وه‌یه‌كیاندا كه‌ ئه‌نجامه‌كانیان له‌وه‌رزنامه‌ی (نه‌خۆشییه‌ درمه‌كان)دا بڵاوكردۆته‌وه‌، ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌ که‌ ئه‌وان ره‌فتاری كۆمه‌ڵێك مێشووله‌ی ئه‌و دوو گونده‌یان خستۆته‌ ژێر چاودێرییه‌وه‌ له‌پێش و دوای ‌به‌كارهێنانی ئه‌و په‌رده‌كوللانه‌، له‌ئه‌نجامیشدا بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ «ئه‌و مێشوولانه‌ توانیوویانه‌ فێڵ له‌دانیشتوانی ئه‌و گوندانه‌ بكه‌ن».
.
گۆڕینی كاته‌كان
.
ئه‌و توێژه‌ره‌وانه‌ ده‌ڵێن: مێشووله‌كان (ترۆپكی هێرشی گه‌ستنه‌كانیان گۆڕیووه‌و له‌بری ئه‌وه‌ی له‌سه‌عات (2 -3)ی به‌ره‌به‌یاندا كاری گه‌ستن ده‌ست پێبكه‌ن، له‌سه‌عات (5)ی به‌یانیدا ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ن، ئه‌م راستییه‌ش دوای سێ ساڵ له‌به‌كارهێنانی ئه‌و په‌رده‌كوللانه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌، که‌ به‌مشێوه‌یه‌یه‌: رێژه‌ی پێوه‌دان و گه‌ستنی خه‌ڵكی ‌له‌سه‌ره‌تای توێژینه‌وه‌كه‌دا (45%) بووه‌و له‌ساڵی یه‌كه‌مدا بۆته‌ (61%)و له‌ساڵی سێیه‌میشدا بۆته‌ (68%)
.
فێڵی مێرووه‌كان
.
له‌مباره‌یه‌وه‌ (ڤانسان كۆربیل)ی گه‌وره‌ توێژه‌ره‌وه‌ له‌په‌یمانگه‌ی توێژینه‌وه‌ی گه‌شه‌پێدان كه‌ باره‌گاكه‌ی له‌شاری (مۆنبیلێ‌)ی فه‌ره‌نسایه‌ ده‌ڵێت: ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ جێگه‌ی نیگه‌رانییه‌، چونكه‌ هه‌میشه‌ جووتیارانی ئه‌و كێڵگه‌یه‌ زوو هه‌ڵده‌ستن بۆ كاره‌كانیان و په‌رده‌كولله‌كان له‌كێڵگه‌كانیاندا به‌جێده‌هێڵن، به‌ڵام ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: كه‌ پێویسته‌ زیاتر لێكۆڵینه‌وه‌ له‌وه‌ بكرێت و هه‌وڵه‌كان چڕتر بكرێته‌وه‌ بۆ بنه‌بڕكردنی ئه‌و مێشوولانه‌ی كه‌ ده‌بنه‌ هۆی نه‌خۆشی مه‌لاریاو ئه‌و توێژینه‌وانه‌ش پێویستیان به‌كاری زۆرتر هه‌یه‌.
جێی به‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ ساڵانه‌ (650) هه‌زار كه‌س له‌جیهاندا به‌هۆی نه‌خۆشیی مه‌لاریاوه‌ گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.

مێشووله‌ فێڵ له‌مرۆڤ ده‌كات ‌

مێشووله‌ فێڵ له‌مرۆڤ ده‌كات ‌

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!