” بـــينين له‌ دووره‌وه‌ ” Remote Viewer ” دوور بینه‌كــــان “

10417788_1605549813021385_8234690333872679705_n
” بـــينين له‌ دووره‌وه‌ ” Remote Viewer ” دوور بینه‌كــــان “
 
له‌ ساڵی 1974 له‌ شاری لانجلی له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سنوری واشینتۆنی پایته‌خت هه‌ندێ سه‌ركرده‌ى ده‌زگای هه‌واڵ گری ئه‌مریكا هه‌ڵسان به‌ ئاشكرا كردنی پرۆژه‌یه‌ك تایه‌ت بوو به‌ سیخوری و زانیاری كۆ كردنه‌وه‌ ئه‌ویش له‌ ژێر ناوی ” پرۆژه‌ی سیخوری بير ” وه‌ له‌ لایه‌ن حوكمه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگۆتوه‌كانه‌وه‌ رازی بوونی له‌سه‌ر پیشان درا بوو ، ئامانج له‌م پرۆژه‌ ده‌ست خستن و كۆ كردنه‌وه‌ی زانیاری بوو له‌سه‌ر له‌ سه‌ر ناوچه‌یه‌ك له‌ كازاخستانی رووسیا ئه‌و كاته‌ یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له‌وێ بوون ، وه‌ ده‌زگای هه‌واڵ گری ئه‌مریكا زانیاری ئه‌وتۆی له‌سه‌ریان نه‌بوو ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێ ده‌یان زانی یه‌كێتی سۆڤپیه‌ت پرۆژه‌ یا مه‌ركه‌زێكیان هه‌بوو له‌ ژێر ناوی URDF-3 ” نهۆمی ژماره‌ 3 له‌ به‌شی گه‌ڕان و پێشخستنی نهێنی ” دووربینه‌كان واته‌ Remote Viewer له‌گه‌ڵ ده‌زگای هه‌واڵ گری ئه‌مریكا رێكه‌وتنێكیان واژوو كرد پاشان دوای ئه‌وه‌ توانیان شوێنی ئامانجه‌كه‌ دیاری بكه‌ن ئه‌ویش له‌ رێگه‌ی بینین له‌ رێگه‌ی مێشك و بیره‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كه‌ له‌ بیری خۆی دا به‌ هه‌ندێ ته‌كنیك شوێنه‌كه‌ی دۆزیه‌وه‌ ئه‌وه‌ی وت كه‌ نیشانه‌یه‌كی جیا كه‌ره‌وه‌ی له‌ بیناكه‌ دا دیوه‌ ، به‌رزكه‌ره‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ و سه‌یر ! ، دوای ئه‌مه‌ ئه‌م كه‌سه‌ وه‌كو زابت له‌ ده‌زگای هه‌واڵ گری ئه‌مریكا دامه‌زرێنرا بۆ هه‌ندێ ئیش و پرۆژه‌ی نهێنی و قورس كه‌ ته‌نها به‌م ده‌كرا دوای ئه‌وه‌ی توانی هه‌ندێ زانیاری و وێنه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ له‌ مێشكی خۆی بكێشێت و پاشان بیدات ده‌ست ده‌زگا هه‌واڵ گریه‌كه‌ و ئه‌وانیش توشی سه‌رسووڕمان بوون ، كه‌سه‌ دوربینه‌كه‌ هه‌ستا به‌ كێشانی وێنه‌ی ته‌واوی به‌رز كه‌ره‌وه‌كه‌ و پاشان هه‌موو به‌شه‌كانی له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ دیاری كرد كه‌ له‌ مێشكی دا بینی بووی كاتێك ده‌زگای هه‌واڵ گری ئه‌مریكا ئه‌مه‌یان بینی ته‌واو توشی سه‌رسوڕمان بوون كه‌سه‌كه‌ ئه‌وه‌نه‌ی تر گه‌وره‌ بوو و ئه‌و زانیاریانه‌ی ئه‌م دابووی له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌ رێك وه‌كو ئه‌وانه‌ بوو كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ی ژێر ده‌ستی یه‌كیتی سۆڤیه‌ت بوو .
 
سه‌رده‌می سیخوڕه‌كانی مێشك :
 
ڕووسیه‌كان له‌ ماوه‌ی جه‌نگی ساردا له‌ زۆر بواردا لێهاتوو و زیره‌ك بوون تاقی كردنه‌وه‌ و پرۆژه‌ی زۆریان له‌سه‌ر له‌ش و مێشك و خوێندنه‌وه‌ی بیر و ئه‌مانه‌ كردوه‌ ، هه‌ندێ كه‌س دۆزرانه‌وه‌ و دیاری كران له‌و سه‌رده‌مه‌ كه‌ خاوه‌نی توانای خارقه‌ بوون له‌ رێگه‌ی چاو و مێشك و بیره‌وه‌ ته‌نه‌كانیان ده‌جوڵاند و بیری كه‌سانی به‌رامبه‌ریان ده‌خوێنده‌وه‌ وه‌ جوڵاندی ته‌نه‌كانیش له‌ دووره‌وه‌ كه‌ ناو ده‌برێ به‌ Psychokinesis توانیان هه‌ندێ سه‌ركه‌وتن به‌ ده‌ست بێنن بگه‌ن به‌ هه‌ندێ زانیاری كه‌ پێویستیان بوو له‌ یه‌كێ له‌ گرنگ ترین كاره‌كان ئه‌وه‌ بوو بتوانن له‌ رێگه‌ی ئه‌م هێزانه‌وه‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژێر ده‌ریاكانی رووسیا بكه‌ن واته‌ هی خۆیان وشوێنه‌كانیان دیاری كه‌ن ئه‌مه‌ توانا و لێهاتووییه‌كی گه‌وره‌ بوو دژی دوژمن چونكه‌ به‌م رێگه‌ زۆر شت ده‌كرا ته‌نها له‌ رێگه‌ی مێشكه‌وه‌ له‌ دووری سه‌دان كیلۆمه‌تره‌وه‌ زانیاری كۆ ئه‌كرایه‌وه‌ ، له‌ سه‌ره‌تای حه‌فتاكان دوو نوسه‌ری كه‌نه‌دی به‌ ناوه‌كانی شیلا ئۆستراندر و لین شرۆیده‌ر سه‌ردانی یه‌كێتی سۆڤیه‌تیان كرد كه‌ سه‌ردانێكی زۆرگرنگ و گه‌وره‌ بوو باس له‌ راستی ئه‌م توانا و هێزه‌ شاراوه‌ خارقانه‌ی مرۆڤی ده‌كرد پاشان گه‌رانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كتێبێك بنووسن له‌ ژێر ناوی دۆزراوه‌كانی بیر له‌ پشت په‌رده‌ی ئاسن ة چه‌ند ساڵێ له‌مه‌و به‌ر پێداچوونه‌وه‌ بۆ ئه‌م كتێبه‌ كراوه‌
.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌والێكی له‌م شێوه‌ گه‌شته‌ ده‌زگا هه‌واڵ گریه‌كانی ئه‌مریكا به‌ تایبه‌ت له‌سه‌ر ته‌كنه‌لۆجیای مێشكی كه‌ یه‌كێتی سۆڤیه‌ت سه‌ركه‌وتنی تێدا به‌ ده‌ست هێنا بوو ئه‌وا ده‌زگای هه‌واڵ گری ئه‌مریكا تووشی نا ئارامی و دو دڵی بوو بوون چونكه‌ ده‌زانرا به‌م توانایه‌ ته‌نها یه‌ك مرۆڤ ده‌توانێ چی بكات ! هه‌تا ئه‌مه‌ ته‌واو سه‌رۆكی پێشووی حه‌فتاكانی ده‌زگای هه‌واڵ گری ئه‌مریكای ته‌واو ترساندبوو و توشی دوو دڵی بوو ئه‌وكاته‌ جۆرج بۆش سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵ گری مه‌ركه‌زی ئه‌مریكا بوو ، له‌ سه‌ره‌تا دا هه‌وڵ درا نزیك ببنه‌وه‌ له‌ كه‌سێكی فیزیازانی زیره‌كی ئه‌و كاته‌ ئه‌ویش ناوی
” هال بۆسۆف ” بوو له‌ په‌یمانگای ستانفۆرد وه‌ هه‌روه‌ها زابتی په‌یوه‌ندیه‌ ئاویه‌كان بوو پاشان ده‌زگای هه‌واڵ گری پێیان باش بوو قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن بێ هیچ ترسێك ئه‌وه‌ی ده‌یان ئه‌وێت بۆی باس كه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌سه‌ كه‌ زۆر زیره‌ك و تایبه‌ت بوو ، له‌و سه‌رده‌مه‌ بوونی توانایه‌كی وا زۆر گرنگی پێ ئه‌درا له‌ هه‌ر ووڵاتێك كه‌سێك هه‌بوايه‌ ئه‌و لێهاتوو و توانایه‌ی هه‌بوایه‌ ئه‌وا حوكمه‌ت و ده‌زگا هه‌واڵ گریه‌كان گرنگیان زۆر پێ ئه‌دا و هه‌موو شتێكی ژیانیان بۆ دابین ئه‌ركرد بۆ ئه‌وه‌ی ئیش بكات له‌گه‌ڵیان ، ئێستاش هه‌ر وایه‌ له‌ نه‌مسا و ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و ڕووسیا ، هال بۆسۆف ڕای ده‌زگای هه‌واڵ گری وه‌گرت و له‌سه‌ر هه‌ندێ كاری سامناك قسه‌یان كرد یه‌كێ له‌وانه‌ هه‌ستی شه‌شه‌م و هه‌ندێ دۆزینه‌وه‌ی گرنگ له‌ رێگه‌ی هه‌ستی شه‌شه‌م ، پاشان به‌ شێوه‌یه‌كی په‌له‌ و نهێنی هال له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی به‌ ناوی راسێل تارگ چاو پێكه‌وتنێكیان له‌گه‌ڵ كه‌سێكی فیزیا زانی به‌ناوبانگ و وه‌ هه‌روه‌ها وێنه‌ كێشیش بوو كه‌ ناوی ئانگۆ سوان بوو كرد ، ئه‌م كه‌سه‌ له‌ سانفرانسیسكۆ ده‌ژیا ئه‌وه‌ی راگه‌یاندبوو كه‌ ئه‌ستێره‌ی موشته‌ری له‌ دووره‌وه‌ دیوه‌ وه‌ له‌ به‌رگه‌ هه‌وای ئه‌ م ئه‌ستێره‌ هه‌ندێ بازنه‌ی دیوه‌ دوای ماوه‌یه‌ك مانگی ده‌ست كردی بیۆنێر 10 هه‌ڵدرا به‌ره‌و بۆشای ئاسمان كه‌ مانگی ده‌ست كردی ئه‌مریكا بوو دوای نزیك بوونه‌وه‌ له‌ هه‌ساره‌ی موشته‌ری له‌ رێگه‌ی كامێرای مانگه‌ ده‌ست كرده‌كه‌وه‌ هه‌ندێ وێنه‌ی موشته‌ری گیرا كاتێك سه‌یری وێنه‌كان كرا ده‌بینرێ ئه‌ڵقه‌و وبازنه‌ی گازی ده‌وری به‌رگه‌ هه‌وای هه‌ساره‌كه‌یان داوه‌ !! ئه‌مه‌ش بوویه‌ جێ ی سه‌ڕسورمان باوه‌ر كردن به‌ هه‌ستی شه‌شه‌م و توانای مێشك و دووربینی مێشك ته‌واو تۆخ بوویه‌وه‌ ، دوای هه‌ندێ لێ كۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه‌ ویستیان بگه‌رێن بزانن ئایا پێش تر شتێكی وا كراوه‌ ئایا كسه‌ی تر هه‌یه‌ هاو شێوه‌ی سوان ، دوای هه‌ندێ شیكاری و فه‌حصی له‌شی سوان و هه‌ندێ لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌روونی ده‌ر كه‌وت كه‌سێكی تر هه‌یه‌ كه‌ هێز و توانای وه‌كو سوانه‌ و یاریده‌ده‌ریشی بووه‌ ئه‌ویش كه‌سێ بوو به‌ ناوی بات برایس كه‌ توانای دوور بینی هه‌بوو وه‌ مفه‌وه‌زی پۆلیش بوو پێشوو تر دوای ماوه‌یه‌ك برایس و سوان ته‌واو یه‌كیان گرت ئه‌م توانا و ته‌نیكه‌یان به‌كار ده‌هێنا بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوان بار و هه‌ندێ ئامانجی بیانی له‌ ووڵاته‌وه‌ و له‌ ده‌ره‌وه‌ش ، دیاره‌ ئه‌م توانایه‌ به‌ پێ دوور و نزیكی ده‌گۆرێ دۆزینه‌وی ئامانج و زانیاری بۆ دووری 100 مه‌تر جیاوازه‌ به‌راورد به‌ 100 كیلۆمه‌تر وه‌ زیاتر .
 
دوای سه‌ركه‌وتنێكی زۆر پاشان بوجه‌یه‌كی باش دابین كۆا بۆ ئه‌م بواره‌ و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئیشیان تێدا ئه‌كرد له‌گه‌ڵ پشتی گیریه‌كی گه‌وره‌ش ئه‌وانیش ناوه‌نده‌ حوكمه‌یه‌كان و ده‌زگا هه‌واڵ گریه‌كانی به‌گری به‌ ناوی DIA وه‌ هه‌روه‌ها ناوه‌ند یا وه‌كاله‌تی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییشی تێدا بوو .
 
له‌ هه‌مان كاتدا به‌رده‌وام بوون به‌ په‌ره‌ پێدان و به‌ره‌وش پێش بردنی ئه‌ك توانا و پرۆگرامانه‌ ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وت كه‌ توانای دووربینی توانایه‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ بیر به‌هێزیه‌وه‌ هه‌یه‌ پاشان هه‌وڵ درا كه‌سانی تر بدۆزرێته‌وه‌ وه‌ نه‌دازانرا ئه‌م كه‌سانه‌ توانی ده‌روونی و توانی بیری له‌ ڕاده‌ به‌رده‌ر به‌رزیان هه‌یه‌ هه‌تا وایان لێهات ده‌توانرێ زانیاری ده‌قیق و ته‌واو له‌سه‌ر ئامانجێك له‌سه‌ر شوێنێك یا تاوان بارێك پیشان بده‌ن هه‌موو ئه‌متنه‌ ته‌نها له‌ رێگه‌ی بیر و ته‌ركیزه‌وه‌ .
 
له‌ ساڵی 1981 ئینگۆ سوان له‌گه‌ڵ تیمێك كاری كرد بۆ پێش خستنی ئه‌م بواره‌ و دانانی هه‌ندێ رێگه‌ی فێركاری دووری بینی به‌و شێوه‌ هه‌ر كه‌سێك بیویستایه‌ و كاری له‌سه‌ر بكردایه‌ فێر ده‌بوو و ئه‌م توانایه‌ی له‌شی چالاك ده‌كرد ، ئه‌م ته‌كنیكه‌ش ناو نرا دیاری كردنی ناوچه‌كان له‌ رێگه‌ی دوور بینیه‌وه‌ .
 
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م توانا و ته‌كنیه‌كه‌ پێویستی به‌ ڕاهێنانی باش و زۆر هه‌یه‌ به‌ڵام ئه‌نجامه‌كانی سه‌رسوڕهێنه‌ر و زانیاری زۆر ده‌ده‌ن به‌ ده‌سته‌وه‌ و هه‌روه‌ها سوان رێگه‌ی تایبه‌تی خۆی دۆزی بوویه‌وه‌ وه‌ هه‌ر ئیشی خۆشی بوو پێش تر .
 
له‌ به‌رنامه‌یه‌كی دۆكومێنتاری له‌ یه‌كێ له‌ كه‌ناڵه‌ نیشتمانیه‌كان له‌ ساڵی 1995 پیشان درا له‌ ژێر ناوی دوور بینی : فایله‌ نه‌زانراوه‌كان كه‌ تێیدا چاو پێكه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌ندێ سه‌رۆك و كه‌سانی باڵای ناو ده‌زگا هه‌واڵ گریه‌كان كرا و ڕاو بیر و بۆچونیان وه‌رگیرا سه‌باره‌ت به‌م توانا و هێزه‌ ئه‌وه‌یان پشت راست كرده‌وه‌ ئه‌م شتانه‌ هه‌مووی ڕاستن و دانیان پێدا ناوه‌ و باوه‌ریان پێ ی هه‌یه‌ وه‌ هه‌ندێ جه‌نه‌راڵیش كه‌ ئه‌م هێزه‌یان هه‌بوو قسه‌یان له‌سه‌ر كردوه‌ وه‌ ده‌لێن ئه‌بێ ببینرێ هه‌تا باوه‌ری پێ بكرێ له‌ ڕاستیدا وا بوو وه‌ هه‌ر له‌ به‌رنامه‌كه‌دا هه‌ندێ پارچه‌ ڤیدیۆ پیشان درا كه‌ پێشوو تر گیرا بوون تێیدا نوسه‌ره‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئانگۆ سوان راهێنانی دوور بینی ده‌كه‌ن ، دوور بینی توانایه‌كه‌ هه‌موو مرۆڤێك ده‌توانێ دوای ڕاهێنانێكی باش چالاكی بكات ، خه‌لكانێك زۆرن ئه‌م ته‌كنیكه‌كه‌ ئه‌به‌ستنه‌وه‌ به‌ جنۆكه‌ و شه‌یتان و ئه‌م شتانه‌ ، له‌ ڕاستیدا ئه‌مه‌ ته‌نها په‌یوه‌ندی به‌ مێشك و بیر و رۆح هه‌یه‌ ، ئه‌م ته‌كنیك و توانایه‌ له‌ لایه‌ن گه‌وره‌ ترین حوكمه‌تی سه‌ر زه‌وی دانی پێدا نراوه‌ وه‌ دیوشیمانه‌ كه‌سانێك زۆر هه‌ن كه‌ توانیویانه‌ و ده‌توانن به‌ ناو كاتدا تێپه‌ر ببن و دووری زۆر له‌ چه‌ند چركه‌یه‌ك ببرن و زانیاری دووری بگه‌رێننه‌وه‌ له‌سه‌ر زه‌وی هه‌ر له‌ رێگه‌ی 5 هه‌سته‌كه‌وه‌ زۆر جار بێ په‌نا بردنه‌ به‌ر هه‌ستی 6 .
 
ئه‌م ته‌كنیكه‌كه‌ ده‌كرێ له‌ ڕیگه‌ی ئاینه‌وه‌ واته‌ ئیمان به‌هێز تر بكرێ هه‌رچه‌نده‌ شتێكی زانستیه‌ بێ ئاینیش ده‌كرێ به‌ڵام ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ ڕوو ئاین كاری گه‌ری له‌سه‌ری هه‌یه‌ و كه‌سه‌كه‌ زیاتر به‌ توانا ئه‌كات وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ سیحر و جنۆكه‌ و شه‌یتانه‌وه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نیه‌ وه‌ دیاره‌ شتێكی ڕاستیه‌ به‌ تاقی كردنه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ی ڕوون و ئاشكرا هه‌زاران جار كراوه‌ ، ده‌زگا هه‌واڵ گریه‌كانی ئه‌مریكا زۆر گرنگی به‌مه‌ ده‌ده‌ن هه‌ر له‌ ساڵانی حه‌فتاكانه‌وه‌ تا ئێستاش وه‌ كه‌سانی تایبه‌تیان به‌م شتانه‌ هه‌یه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌یه‌ لای ئه‌وان نهێنیه‌ و ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م توانایه‌یان هه‌یه‌ ناهێڵدرێ كه‌شف ببن و خه‌ڵكی ئاسای بزانێت كه‌ ئه‌و هێزه‌یان هه‌یه‌.
 
كه‌سانی له‌و شێوه‌ له‌ هه‌موو وڵات و ناوچه‌یه‌ك هه‌ن له‌ كوردستانیش هه‌ن به‌ڵام به‌ په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرێن.
__________________
ئاماده‌كردنی Maxwell
زانـستی هه‌ساره‌ی شه‌شه‌م

" بـــينين له‌ دووره‌وه‌ " Remote Viewer " دوور بینه‌كــــان "

" بـــينين له‌ دووره‌وه‌ " Remote Viewer " دوور بینه‌كــــان "

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!