مارگۆت وێڵک ئەو ئافرەتەی وەک یەکێک لەو 15 کچەی کە دانرابون بۆ تاقی کردنەوەی خواردنەکانی هیتلەر

.
مارگۆت وێڵک ئەو ئافرەتەی وەک یەکێک لەو 15 کچەی کە دانرابون بۆ تاقی کردنەوەی خواردنەکانی هیتلەر پیش ئەوەی هیتلەر بیخوات لە ترسی تێک چونی یان ژەهراوی کردنی لەلایەن بەریتانیەکان مارگۆت بۆ ماوەی 50 ساڵ ئەو نهێنیەی شاردبوەوە کە کاری لەگەڵ نازیەکان کردووە لە ترسی گرتنی یان کوشتنی بەڵام لە ئاهەنگی یادی 95 ساڵەی لە دایک بونیدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە لەگەڵ هیتلەر کاری کردووە مارگۆت دەڵێت هیتلەر کەسێکی ڕووەکی بووە خواردنە ڕووەکیە خۆشەکانی هەمیشە بۆ ئامادە دەکرا ئێمەش دەبوایە پێش ئەوەی ئەو بیخوات تاقی بکەینەوە هەروەها دەڵێت ترسی هیتلەر لە خواردن و تەندروستی هیچ ئەساسی نەبوو دەڵێت لە 20 / 5 / 1944 لەلایەن یەکێک لە بەرپرسەکانەوە تەقینەوەیەک بۆ هیتلەر دانرا لە پەناگەی گورگەکان بەڵام پێوە نەبو دواتر بووە هۆی لە سێدارە دانی 5000 کەس دەڵێت کاتێک ڕوس هاتە بەرلین دەستیان کرد بە کوشتن و بڕێن منیشیان گرت و بردمیان بۆ شوقەی دکتۆرێک بۆ ماوەی 14 ڕۆژ دەسدرێژی کرایە سەرم ئەوەش بۆ هۆی ئەوەی مناڵم نەبێت وە ئەو 14 کچەکەی تر لە لایەن ڕوسەکانەوە کوژرابون مارگۆت هەر وەک ئەڵمانیەکی تر یان ئەوروپیەکان هەوڵی داوە یادگارییە ناخۆشەکانی جەنگ لە بیر بکات و دوبارە ژیانی بنیاد بنێتەوە ئێستا چاوەڕێیە بە ئارامی ژیانی کۆتای بێت .
__________________
ئاماده‌كردنی Maxwell
زانـستی هه‌ساره‌ی شه‌شه‌م

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!