فووكردن بەخواردن بۆچی خراپە

670px-Cool-a-Hot-Drink-Quickly-Step-11

زۆرجار گوێمان لێدەبێت كە باش نییە فوو بەخواردن بكەین، بۆ سارد كردنەوە بێت، یان بۆ هەر مەبەستێكی تر بێت.

پسپۆران ئەوەیان دەرخستووە كەوا لە لەشی مرۆڤ بەكتریایەكی سوود بەخش هەیە یارمەتی لەش دەدات لەسەر بەرەنگار بوونەوەی زۆرێك لە نەخۆشیەكان، ئەم بەكتریایەش لە گەرووی مرۆڤ لەتەك زمانە بچكۆڵەدا نیشتەجێیە.

بەجۆرێك كەوا وەك پاسەوان ڕێگە لە میكڕۆبەكان دەگرێت، بەڵام كاتێك مرۆڤ فوو لە خواردنەكانی دەكات ئەم بەكتریایە هاوڕێ لەگەڵ هەوای ناو لەش دێتە دەرەوەو لەگەڵ بەیەك گەیشتنی بە خواردن یا خواردنەوە گەرمەكە دەبێتە بەكتریایەكی زیان بەخش و سەردەكێشێ بۆ تووش بوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.

خۆشەویستان سەیر بكەن دكتۆری دڵ و دەروونەكان، باشترین دروستكراوی خوای گەورە پێشەوامان پێغەمبەری سەردار (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت : (نهی رسول الله صلی الله علیه وسلم أن یتنفس فی الإناء ، أو ینفخ فیه) رواه أبو داواد

واتا: پێغەمبەری خوا قەدەغەی كردووین كەهەناسە لە ناو قاپەكان هەڵمژین یاخود فووی پێدا بكەین.

 

كوردیو

http://www.kurdiu.org/details.php?section=hawal&lang=1&type=5&id=34000


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!