:شه‌رم كردن به‌شێكه‌ له‌ئیمان

  فـه‌رمووده‌
:شه‌رم كردن به‌شێكه‌ له‌ئیمان
:شه‌رم كردن به‌شێكه‌ له‌ئیمان
.
:شه‌رم كردن به‌شێكه‌ له‌ئیمان
٣٠ـ عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم): (الْإِيمَانُ بِضْعٌ وَسَبْعُونَ -أَوْ: بِضْعٌ وَسِتُّونَ- شُعْبَةً، فَأَفْضَلُهَا قَوْلُ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، وَأَدْنَاهَا إِمَاطَةُ الْأَذَى عَنِ الطَّرِيقِ، وَالْحَيَاءُ شُعْبَةٌ مِنَ الْإِيمَانِ). [بخاري الايمانامور الايمان/٩]
.
(ابوهریره‌)(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (ئیمان حه‌فتاو ئه‌وه‌نده‌ ـ یا شه‌ست و ئه‌وه‌نده‌ ـ به‌شه‌، گه‌وره‌ترینیان وتنی شایه‌تومانه‌، بچووكترینیان لابردنی كۆسپێكه‌ له‌سه‌ر ڕێگایه‌ك، شه‌رم و حه‌یا به‌شێكه‌ له‌ئیمان).
.
٣١ـ عن أَبي قَتَادَةَ (رضي الله عنه) قَالَ: كُنَّا عِنْدَ عِمْرَانَ بْنِ حُصَيْنٍ فِي رَهْطٍ، مِنَّا وَفِينَا بُشَيْرُ بْنُ كَعْبٍ، فَحَدَّثَنَا عِمْرَانُ يَوْمَئِذٍ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم): (الْحَيَاءُ خَيْرٌ كُلُّهُ. أَوْ قَالَ: الْحَيَاءُ كُلُّهُ خَيْرٌ). فَقَالَ بُشَيْرُ بْنُ كَعْبٍ: إِنَّا لَنَجِدُ فِي بَعْضِ الْكُتُبِ -أَوِ الْحِكْمَةِ- أَنَّ مِنْهُ سَكِينَةً وَوَقَارًا لِلَّهِ تعالى، وَمِنْهُ ضَعْفٌ. قَالَ: فَغَضِبَ عِمْرَانُ حَتَّى احْمَرَّتَا عَيْنَاهُ، وَقَالَ: أَلَا أَرَانِي أُحَدِّثُكَ عَنْ رَسُولِ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) وَتُعَارِضُ فِيهِ؟ قَالَ: فَأَعَادَ عِمْرَانُ الْحَدِيثَ، قَالَ: فَأَعَادَ بُشَيْرٌ، فَغَضِبَ عِمْرَانُ، فَمَا زِلْنَا نَقُولُ: إِنَّهُ مِنَّا يَا أَبَا نُجَيْدٍ، إِنَّهُ لَا بَأْسَ بِهِ. [بخاري الادبالمياه/٥٧٦٦]
.
(ابو قتاده‌)(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: ئێمه‌ كۆمه‌ڵێك لای(عمران)كوڕی(حُصين)بووین، (بشیر)كوڕی(كعب) یشمان له‌ناودابوو، (عمران)قسه‌ی بۆكردین و وتی: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (شه‌رم و حه‌یا خێره‌ هه‌مووی) یا فه‌رمووی: (شه‌رم و حه‌یا هه‌مووی خێره‌) ئینجا (بشیر) كوڕی (كه‌عب) وتی: ئێمه‌ له‌هه‌ندێ كتێبدا یاحیكمه‌تدا ـ ده‌بینین، شه‌رم به‌شێكی ئارامی و له‌سه‌رخۆییه‌و ڕێزگرتنه‌ له‌خوای گه‌وره‌، هه‌ندێكیشی لاوازییه‌، ده‌ڵێ: عمران تووڕه‌بوو هه‌تا چاوه‌كانی سووڕهه‌ڵگه‌ران وتی: ئایا نابینیمن له‌ پێغه‌مبه‌ری خواوه‌ بۆت ده‌گێڕمه‌وه‌ كه‌چی تۆ ناره‌زایی تیا ده‌رده‌بڕێت؟ ده‌ڵێ: (عمران) فه‌رمووده‌كه‌ی دووباره‌كرده‌وه‌، وتی: (بشیر)یش قسه‌كه‌ی خۆی دووباره‌كرده‌وه‌، ئینجا (عمران) تووڕه‌ بوو، ئێمه‌ش به‌به‌رده‌وامی ده‌مانوت: ئه‌ی(ابو نجید) ئه‌ویش له‌ئێمه‌یه‌و پیاوێكی خراپ نییه‌.
.
.
له‌ دوعای خێر بێ به‌شمان مه‌كه‌ن

:شه‌رم كردن به‌شێكه‌ له‌ئیمان

:شه‌رم كردن به‌شێكه‌ له‌ئیمان

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!