ئەگەر ئارەزوو دەكەی كێشی لەشت داببەزێت ئەم هەواڵە بخوێنەوە

.

ژەمە خۆراكەكان و جیاوازیان بەلای ئێمەوە گرنگ نییە، بەڵام بەپێی پێوەرە زانستییەكان هەرژەمەو بەهای خۆی هەیەو دەبێت لایەنی كەم بەبەرنامە ژەمەكان بخۆین.

ژەمە خۆراكی بەیانیان و نیوەڕۆیان و ئێواران هەریەكەیان بەهای خۆی هەیە، بەڵام گرنگی ژەمی بەیانیان زۆر تەئكیدی لێدەكرێتەوە، ئەوەی لەدوای خواردنیش گرنگە جوڵە كردنە.

شارەزاو پسپۆران دەڵێن، لەقاپێكی مامناوەندا یەك كوپ ماست و دوو خەیاری تێ بجنەو ئێواران ئەو ژەمە بخۆ، ئەگەر دوای ئەوە هەستت بە برسێتی كرد كوپێك ماستاو بخۆرەوە، بۆ ئەنجامی باشتر خوێ مەكەرە زەڵاتەكەوە، هەروەها جۆرە ماستێكی تێبكە كەم چەوری یان بێ چەوری بێت، ئەم جۆرە ژەمە ئێواران ئەگەر بیخۆیت پرۆتینی پێویستت دەداتێ بۆ دروستكردنی ماسولكەو خێراكردنەوەی كرداری سووتاندنی چەوری، هەروەها پێكهاتەكەی یارمەتیت دەدەن برسیت نەبێت و هەرسكردنت ئاسان بێت، بەم رێجیمەوە پابەندبە لەگەڵ كەمكردنەوەی كاربۆهێدرات لەژەمەكانتدا جگە لەنەخواردنی خواردنی چەورو سوورەوەكراو، تاوەكو لەماوەی مانگێك كەمتردا پێنج كیلۆ گرام لەدەست بدەیت.

 

كوردیو

http://www.kurdiu.org/details.php?section=hawal&lang=1&type=5&id=32547


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!