بەخۆراک دەموچاوت قەڵەو بکە

984

خانمان دەتوانن لەڕێگەى خواردنى خۆراکى سروشتییەوە تەنیا دەموچاویان قەڵەو بکەن بەبێ ئەوەى کێشی لەشیان زیاد بکات.

لاوازى دەموچاو ڕەنگە بەلاى زۆرێک لە مرۆڤەکان و بەتایبەت خانمانەوە گرفتێکی بێزارکەر بێت و وایان لێبکات بیر لە دۆزینەوەى ڕێگەچارە بکەنەوە. لێرەدا چەند زانیارییەکی گرنگ دەخەینەڕوو کە تەنیا لەڕێگەى خۆراکى سروشتی و بەبێ بەکارهێنانى کەرەستەی کیمیایی جوانکاریی و پزیشکییەوە دەتوانیت دەموچاوت قەڵەو بکەیت.

* بۆ ژەمی نیوەڕۆ زەڵاتە و سووپێکی چەور بخۆ و رۆڵی دەبێت لە قەڵەوکردنى دەموچاوتدا.

* گۆشتی مریشک و بەتایبەت سنگەکەى جوانى دەبەخشێت بە پێستی ڕووخسارت و دەموچاوت گەش و جوان و قەڵەو دەکات، بەڵام پێویستە بە کوڵاوى بیخۆیت.

* میوەی دەوڵەمەند بە فایبەر (ڕیشاڵ) و خواردنەوەى بڕێکی زۆری ئاو، پێستی دەموچاوت بە گەنجى و پڕی و توندى دەهێڵنەوە.

* خۆت دوور بگرە لە خواردنى خێرا و سوورەوەکراو.

* ماسی خۆراکێکی زۆر بەسوودە بۆ جوانکردنى پێست و بەتایبەت دەموچاو.

* یەکێکی دیکە لە خۆراکە گرنگەکان بۆ دەموچاو، هەنگوینی سروشتییە بەتایبەت ئەگەر لەگەڵ ماستدا بخورێت، چونکە هەردوو خۆراکەکە دەموچاوت لە ماندووبوون دەپارێزن و قەڵەوی دەکەن.

……………

سه‌رچاوه‌ :NRT2

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!